admin_2gjg3n6q

دادوەریی ئێران بڕیارەکەی پزیشکیان لەسەر گەڕانەوەی ئینتەرنێت ڕەت دەکاتەوە

​قەندیل پرێس لە پێشهاتێکی نوێدا کە نیشانەی قووڵبوونەوەی ململانێی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دەسەڵاتی دادوەرییە لە ئێران دادوەریی وڵاتەکە بڕیارێکی سەرۆک کۆمار مەسعوود پزیشکیانی بۆ گەڕاندەوەی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت هەڵوەشاندەوە. ​دەسەڵاتی دادوەریی ئێران بە فەرمی بڕیارەکەی پزیشکیانی بۆ لادانی سزاو سنووردارکردنەکانی سەر هێڵەکانی ئینتەرنێت پووچەڵکردەوە هاوکات لەگەڵ ئەم هەنگاوەدا دادوەریی ئێران …

زیاتر بخوێنەرەوە

بارزانی، بۆ لایەنە سیاسییەکان واز لە خۆخۆری بهێنن و کۆتایی بە چەقبەستوویی سیاسی بهێنن

قەندیل پرێس ​لە پەیامێکی هۆشداری ئامێزدا بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕوو لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی ململانێ نێوخۆییەکان دەکات. بارزانی ڕایگەیاند کە پێویستە لایەنەکان واز لەو خۆخۆری و ململانێ بێ ئەنجامە بهێنن کە ماوەیەکە پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستانی پەکخستووە. …

زیاتر بخوێنەرەوە

نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر کۆبوونەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە هەولێر کۆبوونەوە و ڕەوشی ڕۆژئاوای کوردستان و دوایین پەرەسەندنە سیاسی و سەربازییەکانی سووریایان تاوتوێ کرد. ئەمڕۆ سێشەممە 26-05-2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر پێشوازیی لە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کرد. کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی هەوڵەکان بوو …

زیاتر بخوێنەرەوە

قائانی داوای دەرکردنی هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە عێراق و ڕادەستکردنەوەی ڕێبەرانیان دەکات

کۆماری ئیسلامی ئێران، فشارەکانی بۆ سەر دەسەڵاتدارانی عێراق سەبارەت بە هێزە کوردییەکانی نەیاری تاران کە بنکە و بارەگاکانیان لە هەرێمی کوردستانی عێراقە، چڕتر کردووەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی “العربي الجديد”، تاران بە فەرمی داوای لە حکومەتی بەغداد کردووە کە ئەو گرووپە کوردییانە بە یەکجاری و بە تەواوی لە خاکی عێراق دەربکات. …

زیاتر بخوێنەرەوە

یەرەکە: ئومێد وەشکەلانی لەلایەن هێزەکانمانەوە سزادرا

یەرەکە ڕایگەیاند، هێزەکانمان لە شاری مەریوان کۆنترایەکیان بە ناوی ئومێد وەشکەلانی سزادا، کە بە هەموو شێوەیەک هاوکاریی داگیرکەرانی کردووە و دەستی هەبووە لە بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەر و لەشفرۆشی لە ناوچەکەدا. ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە)، لە ڕاگەیاندراوێکی نووسراودا سزادانی (ئومێد وەشکەلانی) لەلایەن هێزەکانیانەوە ڕاگەیاند. ڕاگەیاندراوەکەی یەرەکە …

زیاتر بخوێنەرەوە

عەباس ئەكبەری یەكێك لە دەستبەسەركراوانی خۆپێشاندانەكانی بەفرانبار لە سێدارە درا

دەزگای بەناو دادوەری ڕێژیمی ئێران حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی بە ناوی “عەباس ئەکبەری فەیزئابادی”ی جێبەجێ کرد. ناوبراو یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ لە شاری نایینی سەر بە پارێزگای ئێسفەهان بووە. هەواڵدەریی “میزان”ی سەر بە دەزگای دادوەریی ڕێژیم ڕایگەیاندووە کە تۆمەتەکانی سەر ئەکبەری پێکهاتبوون لە موحارەبە، تێکدانی بەئەنقەستی موڵکی گشتی، …

زیاتر بخوێنەرەوە

هەشت کورسی بۆ ملیۆنان دەنگ غەدری دیمەشق لە کورد و ڕەخنەی توندی لایەنەکان لە پەرلەمانی نوێی سووریا

قه‌ندیل پرێس- ڕاپۆرتی شیكاری و به‌دواداچوون ڕاگەیاندنی فەرمی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا لە لایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە ناڕەزایەتی و ڕەخنەی توندی لایەنە سیاسییە کوردییەکانی بەدوای خۆیدا هێناوە ئەمەش بەهۆی کەمبوونی ڕێژەی نوێنەرایەتیکردنی گەلی کورد لە پەرلەمانی نوێی وڵاتەکەدا کە لە دوای گۆڕانکارییەکانی کۆتایی ساڵی 2024 و لەژێر سایەی دەسەڵاتی قۆناخی …

زیاتر بخوێنەرەوە

مەسرور بارزانی: حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری ناردنی چەک نییە لە ئەمریکاوە

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “هەرێمی کوردستان ئاگاداری ناردنی هیچ بارە چەکێک نییە لە ئەمریکاوە.” ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا وەڵامی پرسێکی لەبارەی دەنگۆی رادەستکردنی چەک لەلایەن ئەمریکا بە هەرێمی کوردستان دایەوە و گوتی: “دەبێ ئەو پرسیارە لە دەسەڵاتی ئەمریکا خۆیان بکرێ، چونکە ئەگەر ئەمریکا چەکی رادەست کردووە، بێگومان …

زیاتر بخوێنەرەوە

شاندێکى هاوبەشی ئەمنی عێراق و هەرێم دەچێتە تاران

 ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئاشکرای کرد، لێکتێگەیشتنێکی “گەورە” لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە، سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و ناکۆکییەکانی نێوان هەردوولا، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر هەموو هاووڵاتییانی دەبێت، دەشڵێت: بەمزووانە شاندێکى ئەمنی هاوبەشى هەولێر و بەغداد دەچێتە تاران. قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق سەبارەت …

زیاتر بخوێنەرەوە

هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گەل لە ڕۆژئاوای کوردستان کۆتاییهات

پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گەل لە ڕۆژئاوای کوردستان کۆتاییهات و پێنج بەربژێری کورد هەڵبژێردران. ئەنجامەکەشی ڕاگەیێنرا بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 24ـی ئایاری 2026، پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەل لە شارەکانی حەسەکە، کۆبانێ، دێرک و کۆبانێ دەستیپێکرد و نیوەڕۆ کۆتاییهات و ئەنجامەکان ڕاگەیێنران. عەرەبێک وەک نوێنەری دێرک لە شاری دێرک، ئەحمەد موراد کە کوردە …

زیاتر بخوێنەرەوە