به‌په‌له

تۆم باراک: ئیسرائیل خوازیارە تورکیا پەلکێشی جەنگ بکات

نێردراوی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ سووریا و عێراق ڕایگەیاند، ئیسرائیل لە ڕێگەی هێرشکردنە سەر سووریاوە ڕەنگە بیەوێت تورکیا ڕابکێشێتە ناو جەنگ.

تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و نێردراوی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ سووریا و عێراق لە نوێترین لێدوانیدا بۆ پۆدکاستی ماریۆ نۆفاڵ ڕایگەیاند، کە هێرشە “نائاساییەکەی” ئەم هەفتەیەی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی سووریا، ڕەنگە بە مەبەستی هاندانی تورکیا و تێوەگلانی بێت لە ململانێیەکی سەربازیی فراوانتردا.

بەپێی زانیارییەکانی باراک، ئیسرائیل پێشتر بانگەشەی ئەوەی کردبوو، کە هێزەکانی تورکیا خەریکی خۆجێگیربوون لەو بنکە سەربازییەی کراوەتە ئامانج، بەڵام دوای بەدواداچوونی ئەمریکا دەرکەوتووە کە هیچ جووڵەیەکی لەو شێوەیە لەلایەن سوپای تورکیاوە بوونی نەبووە.

باراک ئاماژەی بەوە شکردووە، ململانێ سیاسییەکان و کێبڕکێکان زۆرجار دەبنە هۆی دەرکردنی “بڕیاری ناژیرانە”، و ئەگەر هەیە ئیسرائیل بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی سیاسی پەنای بۆ ئەم هێرشە توندە بردبێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

نەتانیاهۆ هۆشداری لە جێگیربوونی سوپای تورکیا لە سووریا دەدات

سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل بڵاوى کردەوە، ئیسرائیل و سووریا پێشتر لەسەر ئەوە ڕێککەوتبوون، کە ئەو دۆخە ئەمنییەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *