ئەمرۆ کاتژمێر ١٣:٢٠ کۆماری ئیسلامی ئێران جارێکی دیکە بە هێرشی موشکی، مەقەرەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە دوڵی ئالانە کردە ئامانج. هەرچەند هێرشەکە بە توندی ئەنجامدرا، بەڵام بەهۆی ئامادەباشی و جێبەجێکردنی ڕێوشوێنەکانی پاراستن، هێزەکانی کۆمەڵە توانییان خۆیان بە سەلامەتی بپارێزن و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی لەسەر بوونی قوربانی یان زیانی …
زیاتر بخوێنەرەوەقۆناغێکی هەستیار لە پرسی کورددا؛ ئایا یاسای چوارچێوە وەڵامدەرەوەی چاوەڕوانییەکانە؟
قەندیل پرێس- ڕاپۆرتی بەدواداچوون لە کاتێکدا پەرلەمانی تورکیا سەرقاڵی تاوتوێکردن و پەسندکردنی پرۆژەیاسای پتەوکردنی یەکگرتووی نەتەوەیی و یەکپارچەیی کۆمەڵایەتی ناسراو بە یاسای چوارچێوەیە، ناوەندە سیاسی و مەیدانییەکان و لایەنە کوردییەکان هەڵوێستی ورد و فرەوان لەسەر ئەم پڕۆسەیە دەخەنە ڕوو. سەرەڕای تێبینییە جددییەکان لەسەر ناوەڕۆک، چەمکەکان و زمانی یاساکە، جەخت لەسەر …
زیاتر بخوێنەرەوەكوژرانی كۆڵبەرێك بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە چەكدارەكانی ڕێژیمی ئێران
محەممەد تەوحیدپەنا، کۆڵبەری تەمەن ٢٥ ساڵی خەڵکی سەقز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە گیانی لە دەست دا. بەرەبەیانی دووشەممە ۱۹ی گەلاوێژی ١٤٠٥، محەممەد تەوحیدپەنا، تەمەن ٢٥ ساڵ، خێزاندار و خەڵکی گوندی “وەزمەلە” سەر بە ناوچەی سەرشێوی سەقز، لە سنووری هەنگەژاڵی بانە کرایە ئامانجی …
زیاتر بخوێنەرەوەدەمیرتاش و مزراکلی سەبارەت بە چوارچێوەی یاسا پەیامێکیان بڵاوکردەوە
سەلاحەدین دەمیرتاش و سەلچوک مزراکلی لە پەیامێکی هاوبەشدا سەبارەت بە یاسای چوارچێوە ڕایانگەیاند، ئەمە پرۆسەیەکی دابەشکاری یان مامەڵە و سەودایەکی هەرزان نییە، هیوادارین پێکەوە هەنگاوێکی دیکەی چارەنووسساز و گرنگ بخەنە بواری جێبەجێکردنەوەوە، کە چارەنووسی وڵات و ناوچەکەمان بگۆڕێت. ئەمڕۆ، هەردوو سیاسەتمەداری زیندانیکراو، سەڵاحەدین دەمیرتاش و سەلچوک مزراکلی سەبارەت بە یاسای …
زیاتر بخوێنەرەوەقەیرانی بەنزین لە باشووری کوردستان؛ شۆفێران لە دهۆک و ئاکرێ گردبوونەوەو ڕێگا سەرەکییەکانیان داخست
قەندیل پرێس قەیرانی سووتەمەنی و ناڕەزایەتیی شۆفێران لە هەرێمی کوردستان فراوانتر دەبێت و، لە ماوەی چەند کاتژمێرێکی کەمدا، شۆفێرانی سنووری پارێزگای دهۆک لە باشووری کوردستان لە دوو شوێنی جیاوازدا دژی گرانی، نەبوونی بەنزین و پێشێلکردنی خشتەی دابەشکردن، گردبوونەوەو ڕێگە سەرەکییەکانیان داخست. داخستنی ڕێگای دهۆک – ئامێدی بەهۆی دواکەوتنی بەنزینخانەکانەوە لە …
زیاتر بخوێنەرەوەکۆچبەرانی سەرێکانی داوای ماف و قەرەبووی دادپەروەرانە دەکەن
قهندیل پرێس- ڕاپۆرتی تایبهت کۆچبەرانی سەرێکانی لە حەسەکە داوای قەرەبوو و مافە سەرەتاییەکانیان دەکەن و یەکەمین گرووپی گەڕانەوەش دیاریکرا. بە دەیان هاووڵاتی و کۆچبەری شاری سەرێکانی لە بەردەم بینای پارێزگای حەسەکە له ڕۆژئاوای كوردستان گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داوایان کرد ماڵە وێرانبووەکانیان قەرەبوو بکرێنەوە و پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان بۆ گەڕانەوەیان …
زیاتر بخوێنەرەوەکوژرانی عومەر دێهقان جاش و ئەندامی چەکداری سوپای پاسداران لە مەھاباد
یەکێک لە جاشەکان و ئەندامانی چەکداری سوپای پاسداران لە شاری مەهاباد بە ناوی عومەر دێهقان لە گوندی «گاگەشی خواروو»ی سەر بەم شارە کوژرا. پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٥، عومەر دێهقان خەڵکی گوندی «گاگەشی خواروو»ی سەر بە مەهاباد لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا کوژرا. ئەو ماوەی ٧ ساڵ بوو وەک ئەندامێکی …
زیاتر بخوێنەرەوەهێرشی ٤ درۆنی ئێران بۆ سەر شوێنی دوو کۆمەڵەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سلێمانی
دوو بەرپرسی باڵای کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران دەڵێن، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نزیک زڕگوێز لە کەمپی سوورداش لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە چوار درۆن هێرشیان کراوەتەسەر. ئەمجەد حوسێن پەناهی، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، ئەمڕۆ 8ـی ئاب بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: “نزیک کاژێر 04:00ـی بەرەبەیان، خانووی ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیمان لە بانەگەورە نزیک لە زڕگوێز لە سنووری سلێمانی بە دوو درۆن هێرشی کرایە سەر”. بە گوتەی ئەمجەد حوسێن پەناهی، “لە ئەنجامی هێرشەکە خانووەکە زیانی زۆری بەرکەوتووە، بەڵام چۆڵ بووە و زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە”. ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان ئاماژەی بەوەکرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆش کەمپی سوورداش لە سنووری سلێمانی بە دوو درۆن هێرشی کراوەتە سەر. لە سنووری سووداش سێ لەو حیزبە کوردستانییانەی رۆژهەڵاتی کوردستان هەن کە پێشگری “کۆمەڵە”یان هەیە. یەکێک لەوانە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێرانە. ئارام مودەریسی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆرشگێڕ، ئەمڕۆ 8ـی ئاب بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەو شوێنەی لە سوورداش کراوەتە ئامانج سنووری ئەوان بووە و جگە لە زیانی مادی، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. هەروەها ئەمجەد حوسێن پەناهی گوتی: “لە هێرشە درۆنییەکەی سوورداش هیچ زیانی گیانی نەبووە، بەڵام چەند خانوویەکی کردووەتە ئامانج و زیانی مادی هەبووە”. لە 28ـی شوباتەوە بە پاساوی جیاواز، هەرێمی کوردستان بە زیاتر لە 960 مووشک و درۆن هێرشی کراوەتە سەر، لە ئەنجامدا 32 کەس گیانیان لەدەستداوە و 154 کەسیش بریندار بوون، لەنێو ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە 19 پێشمەرگەی پێنج حیزبی رۆژهەڵاتی کوردستان هەن.
زیاتر بخوێنەرەوەحکومەت لە بریاڕەکەی کشایەوە/ دوای بڕیارەکەی حکومەت نرخی بەنزین بۆ دوو ئەوەندە بەرزبۆتەوە
قەندیل پرێس- ڕاپۆرتی بەدواداچوون لەکاتێکدا تەنها دوو هەفتە بەسەر دەرچوونی بڕیارە فەرمییەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا تێپەڕدەبوو کە تیایدا بەڵێنی کۆنترۆڵکردن و ڕێکخستنی نرخی جۆرەکانی بەنزینی بازرگانی دەدا، بازاڕەکانی سووتەمەنی لە هەرێم تووشی شۆکێکی گەورە بوون و نرخەکان بەڕێژەی سەدا سەد بەرزبوونەوەیان بەخۆانەوە بینی، ئەمەش بارودۆخێکی نەخوازیار و کارەساتباری بۆ هاوڵاتیان …
زیاتر بخوێنەرەوەتەندروستی قارەمان شوکری لە زیندانی دهۆک ڕووبەڕووی مەترسی بووەتەوە
مهرسومی سهرۆكی ههرێم جێبهجێ نهكرا قەندیل پرێس- زانیاری تایبهت و بهدواداچوون دۆخی مرۆیی و دەروونی ڕۆژنامەڤان و چالاکوانی بەهدینان قارەمان شوکری لە ناو زینداندا گەیشتووەتە قۆناغێکی زۆر مەترسیدار و کارەساتبار ئەمەش دوای ئەوەی کە دوو ساڵ بەسەر دەرچوونی مەرسومی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی سزاکەی تێدەپەڕێت و کەچی هێشتا دەسەڵاتدارانی …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس