لە کاتێکدا وەزارەتی پێشمەرگە و لایەنە دەسەڵاتدارەکان بەردەوام بانگەشەی چاکسازی، بەنیشتمانیکردن و دوورخستنەوەی دەستی حیزب لەناو هێزە چەکدارەکان دەکەن، نووسینێکی نوێی ئەفسەرێکی باڵای وەزارەتەکە پەردە لەسەر قووڵیی دەستتێوەردانی حیزبی لە کایەی سەربازی و ئیداریدا لادەدات. موقەدەم ئیسلام زێباری، ئەفسەری باڵا لەسەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە، لە پەیامێکدا ئاشکرای کردووە کە زیاتر …
زیاتر بخوێنەرەوەپژاک: ئەندامێکی حیزبەکەمان بە ناوی سیروان حەبیبی لەلایەن ڕژێمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراوە
ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٥ هەتاوی، لە شاری کامێرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ئەنجامی پیلانێکی پێشوەختە و لە کەمینی هێزە ئەمنی و سەرکوتکارەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێراندا، هەڤاڵ و ئەندامی حیزبمان (سیروان حەبیبی) بە شێوازێکی زۆر دڕندانە، نامرۆڤانە و پێچەوانەی هەموو پێوەرە نێونەتەوەییەکان دەکەوێتە بەر هێرش، ئەشکەنجە و لێدان و …
زیاتر بخوێنەرەوەئایندەی یەبەشە لە نێوان چەکداماڵین و بەیاساییکردندا/ شنگال لەبەردەم وەرچەرخانێکی چارەنووسسازدا
دۆسیەی شنگال و چەکدارەکانی ناوچەکە چووەتە قۆناغێکی هەستیار و یەکلاکەرەوە پاش لێکتێگەیشتن و گفتوگۆکانی ئەمدواییەی بەغدا سەبارەت بە تێکەڵکردنی هێزەکانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال ناسراو بە یەبەشە کە وەک باڵێکی سەربازی نزیک و سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لە ناوچەکەدا پێناسە دەکرێن لەناو دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراق شەپۆلێکی نیگەرانی و هاوکات …
زیاتر بخوێنەرەوەھاوپەیمانیی ھێزە سیاسییەكانی كوردستانی ئێران داوای مانگرتنی گشتی لە ٢٥ی خەرماناندا دەكەن
ئەمە دەقی ڕاگەیێندراوەكەیە: خەڵکی خۆڕاگری کوردستان! هاونیشتمانیانی تێکۆشەر! چوار ساڵ بەسەر شەهیدکردنی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی بزوتنەوەی “ژینا – ژن، ژیان، ئازادی” تێدەپەڕێت. شەهیدبوونی ژینا بووە خاڵی وەرچەرخانێکی مێژوویی، کە تێیدا کاردانەوەی بێوێنە و بوێرانەی خەڵکی تێکۆشەر و ئازادیخوازی کوردستان و ئێران، بناغەکانی ڕژێمی سەرکوتگەری کۆماری ئیسلامی هەژاند و …
زیاتر بخوێنەرەوەقەیرانی دەسەڵات و ململانێی پشکەکان؛ هەرێمی کوردستان بەرەو دووئیدارەیی فەرمی هەنگاو دەنێت
قەندیل پرێس: ڕاپۆرتی شیکاری تۆڕی عێراقی بۆ ڕۆژنامەوانیی بنکۆڵکاری (نیریج) لە ڕاپۆرتێکی شیکاریدا بڵاویکردووەتەوە کە هەرێمی کوردستان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بە شێوەیەکی نیمچە فەرمی بەرەو دۆخی دوو ئیدارەیی جیاواز دەخلیسکێت، ئەمەش لە سایەی بەردەوامیی چەقبەستوویی سیاسی، پەککەوتنی پەرلەمان و نەبوونی دامەزراوە یەکگرتووەکاندا دێت، دوای نزیکەی دوو ساڵ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی …
زیاتر بخوێنەرەوەزەنگی کارەسات لە ڕۆژئاوا؛ چەکدارانی داعش لەژێر ئاڵای هۆزەکاندا هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە کورد دەکەن
قەندیل پرێس: ڕاپۆرتی بەدواداچوون پاش گۆڕانکارییە مەیدانی و ڕامیارییە چاوەڕواننەکراوەکانی گۆڕەپانی سووریا و پاشەکشەی هەژموونی هێزەکانی سووریای دیموکرات باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەرەو قۆناغێکی ئێجگار لێڵ و پڕ لە گرژی هەنگاو دەنێت ئەو دەستکەوتە گەورانەی کە لە ماوەی زیاتر لە دەیەیەکدا بە خوێنی هەزاران شەڕڤان لە دژی تیرۆر بەدەستهاتبوون لەبەردەم …
زیاتر بخوێنەرەوەکوژرانی جاشێكی سەر بە سوپای پاسداران لە پیرانشار
بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢١ی خەرمانان، ئیسلام کاک دەروێشی لە جاشەکان و ئەندامانی دێرینی سوپای پاسداران لە پیرانشار، بە هۆی قورسیی برینەکانی لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەم شارەدا گیانی لەدەست دا. ڕێکخستنی «خۆری هیوا» بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی فەرمی و چەند وێنەیەک، بەرپرسیارێتیی ئەم ئۆپراسیۆنەی گرتووەتە ئەستۆ. ئەم ڕێکخستنە بە بڵاوکردنەوەی …
زیاتر بخوێنەرەوەمەزڵوم عەبدی، ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری سووریا گەییشتە کۆبانێ
بە مەبەستی هێورکردنەوەی دۆخی ئەمنی و بەدواداچوون بۆ ڕووداوە خوێناوییەکەی ناو زیندان، مەزڵوم عەبدی گەیشتووەتە شاری کۆبانێ. دەنگۆی سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لە شارەکە ڕەتکراوەتەوە. لە ئێستادا جووڵەی هاوڵاتییان لە شەقامەکان بەردەوامە و هیچ بڕیارێکی ئەمنی بۆ ڕاگرتنی هاتووچۆ نەدراوە، هاوکات هێزە ئەمنییەکان لە ئامادەباشیدان بۆ هێشتنەوەی سەقامگیری لە سەرتاسەری شارەکەدا. …
زیاتر بخوێنەرەوەله زیندانی كۆبانێ ٩ كهس گیانیان له دهست دا و ١٧ی دیكهش برینداربوون
دوای گرژییهكانی شهوی ڕابردووی شارهكه، ژمارەیەك لە خۆپێشاندەران خرانه زیندانی كۆبانێ و له ڕووداوێكی ئاگركهوتنهوه لهنێو زیندانهكه، ٩ كهس گیانیان له دەست داوە و ١٧ی دیكهش برینداربوون. شەوی ڕابردوو لە كۆبانی لە دژی شەهیدكردنی (سیپان حوزنی)، ژمارەیەك لە خەڵك ڕژانە سەر شەقامەكان و ناڕەزایەتییان دەربڕی. کاتێک هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا بڵاوە …
زیاتر بخوێنەرەوەلە حەسەکە شەرڤانێک شەهید کرا
دوای ئەوەی شەرڤانێکی لیوای حەسەکە، بەناوی سیپان حوزنی لەلایەن چەکدارانەوە ڕفێندرا، شەهید کرا، بەوەش نارەزایەتیبەرفراوانی هاووڵاتییانی لێکەوتەوە. بەپێی زانیارییەکان، کۆمەڵێک چەکدار شەرڤانێکی لیوای حەسەکەیان، بەناوی سیپان حوزنی ڕفاندوو لە گوندی عەدلانی لە سەرێکانی شەهیدیان کرد. شەهید سیپان حوزنی، لە لایەن چەکدارەکانی ئەبوو حەسەن لە ماڵەکەی خۆی ڕفێندراوە و دواتر شەهیدکراوە. …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس