سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە هەولێر کۆبوونەوە و ڕەوشی ڕۆژئاوای کوردستان و دوایین پەرەسەندنە سیاسی و سەربازییەکانی سووریایان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 26-05-2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر پێشوازیی لە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کرد. کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی هەوڵەکان بوو بۆ تاوتوێکردنی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و دۆزینەوەی ڕێگەی گونجاو بۆ پاراستنی سەقامگیری.
لە دیدارەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هەسەدە بە وردی ڕەوشی ئێستای ڕۆژئاوای کوردستان و سووریایان تاوتوێ کرد. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەردەوامیی ئاگربەست و جەختیان لەوە کردەوە کە پاراستنی ئارامیی ناوچەکە پێویستییەکی سەرەکییە بۆ ڕێگریکردن لە تێکچوونی زیاتری بارودۆخی مرۆیی و ئەمنی.
قەندیل پرێس