یەرەکە ڕایگەیاند، هێزەکانمان لە شاری مەریوان کۆنترایەکیان بە ناوی ئومێد وەشکەلانی سزادا، کە بە هەموو شێوەیەک هاوکاریی داگیرکەرانی کردووە و دەستی هەبووە لە بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەر و لەشفرۆشی لە ناوچەکەدا.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە)، لە ڕاگەیاندراوێکی نووسراودا سزادانی (ئومێد وەشکەلانی) لەلایەن هێزەکانیانەوە ڕاگەیاند.
ڕاگەیاندراوەکەی یەرەکە بەم شێوەیەیە:
“لە ٢٢ـی ئایاری ئەمساڵ، لە گوندی تۆسۆرانی سەر بە مەریوان، کۆنترایەک بە ناوی ئومێد وەشکەلانی سزادرا، ئەم چالاکییە لەلایەن هێزە هەرێمییە خۆجێییەکانمانەوە ئەنجامدرا.
هەندێک هێزی تر ویستیان بەرپرسیارێتی ئەم چالاکییە بگرنە ئەستۆ، بەڵام دواتر زانیمان کە ئەم چالاکییە لەلایەن هێزە هەرێمییەکانمانەوە ئەنجامدراوە، بۆیە پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە هێزەکانمان دەکەین بۆ ئەنجامدانی ئەم چالاکییە.
ئەم کۆنترایە بە ناوی ئومێد وەشکەلانی، بە هەموو شێوەیەک هاوکاریی داگیرکەری ئێرانی دەکرد و لە ناوچەکەدا کاری لەشفرۆشی و ماددەی هۆشبەری بڵاودەکردەوە، بە هەموو شێوەیەک دەستدرێژیی دەکردە سەر بەها وڵاتپارێزییەکانی گەلەکەمان و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، چەندین وێنە و دیمەنی ئومێد وەشکەلانی هەن کە ئەوپەڕی پشتگیریی خۆی بۆ ڕژێمی داگیرکەری ئێران نیشان دەدات.
ئەم کەسە بەو پاڵپشتی و پشتیوانییەی لە ڕژێمی داگیرکەرەوە وەریدەگرت، هەمیشە هەڕەشەی جۆراوجۆری لە گەلەکەمان دەکرد.
ئێمە لە ڕاگەیاندراوی پێشووتریشمان هۆشداریمان دابوو، هەر کەسێک هاوکاری ڕژێمی داگیرکەر بکات و دەستی سوور بێت بە خوێنی هەڤاڵان و گەلەکەمان، ئەوا دەبنە ئامانجی هێزەکانمان.”
قەندیل پرێس