سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “هەرێمی کوردستان ئاگاداری ناردنی هیچ بارە چەکێک نییە لە ئەمریکاوە.”
ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا وەڵامی پرسێکی لەبارەی دەنگۆی رادەستکردنی چەک لەلایەن ئەمریکا بە هەرێمی کوردستان دایەوە و گوتی: “دەبێ ئەو پرسیارە لە دەسەڵاتی ئەمریکا خۆیان بکرێ، چونکە ئەگەر ئەمریکا چەکی رادەست کردووە، بێگومان دەزانێت رادەستی کێیان کردووە، من دەتوانم بە ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵێم، ئێمە ئاگادار نین.”
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتیشی: “ئەو لایەنەی کە ئەمریکا [چەکی] رادەست کردووە، با دواتر ئاشکرا ببێت.”
هەر ئێوارەی ئەمڕۆ، عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، نووسینێکی لە زاری مەسرور بارزانییەوە بڵاوکردەوە کە نووسرابوو “هەرێمی کوردستان ئاگاداری ناردنی هیچ بارە چەکێک نییە لە ئەمریکاوە.”
قەندیل پرێس