به‌په‌له

هەشت کورسی بۆ ملیۆنان دەنگ غەدری دیمەشق لە کورد و ڕەخنەی توندی لایەنەکان لە پەرلەمانی نوێی سووریا

قه‌ندیل پرێس- ڕاپۆرتی شیكاری و به‌دواداچوون

ڕاگەیاندنی فەرمی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا لە لایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە ناڕەزایەتی و ڕەخنەی توندی لایەنە سیاسییە کوردییەکانی بەدوای خۆیدا هێناوە ئەمەش بەهۆی کەمبوونی ڕێژەی نوێنەرایەتیکردنی گەلی کورد لە پەرلەمانی نوێی وڵاتەکەدا کە لە دوای گۆڕانکارییەکانی کۆتایی ساڵی 2024 و لەژێر سایەی دەسەڵاتی قۆناخی ڕاگوێزەر بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع بەڕێوەچوو.

بەپێی ئەنجامە ڕاگەیەندراوەکان لە کۆی 210 کورسی پەرلەمانی سووریا کورد تەنیا 8 کورسی بەدەستهێناوە لە کاتێکدا بەپێی گەشەی دانیشتووانی کورد چاوەڕوان دەکرا ژمارەی نوێنەرانی کورد لە نێوان 30 بۆ 40 کورسی بێت ئەم پرۆسەیە لە چوارچێوەی یاسایەکی نوێی هەڵبژاردندا ئەنجامدرا کە تێیدا مافی دەنگدان بە شێوەی ڕاستەوخۆ بۆ هەموو هاووڵاتیان فەراهەم نەبوو بەڵکو لە ڕێگەی دەستەیەکی سنوورداری دەنگدەران و پیاوماقوڵانەوە بوو بۆ نموونە لە پارێزگەی حەسەکە تەنیا 210 کەس مافی دەنگدانیان هەبوو پەرلەمانی نوێش لە 140 کورسی هەڵبژێردراو و 70 کورسی دیاریکراو لە لایەن سەرۆکایەتییەوە پێکدێت.

لە ڕووی دابەشبوونی جوگرافییەوە کورسییەکانی کورد بەسەر شارەکاندا بەم شێوەیە دابەش بوون عەفرین 3 کورسی قامشلۆ 2 کورسی حەسەکە 1 کورسی دێرک 1 کورسی و کۆبانی 1 کورسی لە کۆی گشتی ناوچەکانیش 8 پەرلەمانتاری کورد و 6 پەرلەمانتاری عەرەب سەرکەوتوون لە نێو کوردە سەرکەوتووەکانیشدا 5 پەرلەمانتار لەسەر لایەنەکانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا ئەنەکەسە هەڵبژێردراون و 3 پەرلەمانتاریش بە شێوەی سەربەخۆ سەرکەوتوون لە کاتێکدا پارتی یەکێتیی دیموکرات پەیەدە پرۆسەی هەڵبژاردنەکەی بە تەواوی بایکۆت کردبوو.

فەسڵا یووسف وەک یەکێک لە بەربژێرە سەرکەوتووەکانی حەسەکە لەسەر لیستی پارتی یەکێتیی کوردستان پێشتر بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو کە بەرنامەی کاری ئەوان جەختکردنەوەیە لەسەر چەسپاندنی مافەکانی کورد لە دەستووردا و ناساندنی زمانی کوردی وەک زمانی فەرمی خوێندن لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم پڕۆژە شۆڤێنییەکانی بەعس و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان هاوکات دەنگدەرانی وەک حوسێن عەلی هیوا دەخوازن ئەوەی کورد لە ڕووی سەربازییەوە بەدەستی نەهێناوە لە ڕێگەی سیاسی و دیپلۆماسییەوە لە ناو پەرلەماندا بەدەستی بهێنێت.

ئەم هەڵبژاردنە پاش ڕێککەوتنی کاتی نێوان دیمەشق و هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە لە سەرەتای ساڵی 2026 بەڕێوەچوو کە تێیدا بڕیار لەسەر دۆخی یەکینەکانی پاراستنی ژنان یەپەژە درا بە شێوەیەک کە ببنە بەشێک لە ئاسایشی ناوخۆ نەک سوپا و وەزارەتی بەرگری هاوکات ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەنەس عەبدە ئاماژەی بەوە کردبوو کە سەرکەوتنی کورد لە چەندین ناوچەی جیاوازی وەک کۆبانی و عەفرین و حەسەکە نیشانەی بەشداریکردنیانە لە پرۆسەی سیاسیدا.

سەبارەت بەم هاوکێشە نوێیە چالاکوانی سیاسی مستەفا ئەحمەد لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ قەندیل پرێس ڕەخنەی توندی لە ئەنجامەکان گرت و ڕایگەیاند کە بەدەستهێنانی تەنیا 8 کورسی لە کۆی 210 کورسی پەرلەمان نیشانەیەکی ڕوونی غەدر و پەراوێزخستنی سیاسی و دیموگرافی گەلی کوردە لە سووریای نوێدا.

ئەم چالاکوانە سیاسییە لە ڕێگەی قەندیل پرێس ئاماژەی بەوەش کرد کە لایەنە کوردییەکان ڕەخنەی قووڵیان لەم جۆرە نوێنەرایەتیکردنه کەمە هەیە و پێیان وایە کە یاسای نوێی هەڵبژاردن و سنووردارکردنی دەنگدەران بۆ چەند سەد کەسێک لە حەسەکە تەنیا بۆ ئەندازیاریکردنی پەرلەمانێک بووە کە دەنگی ڕاستەقینەی سەر شەقام و قورسایی ڕاستەقینەی لایەنە کوردییەکانی تێدا ڕەنگ نەداتەوە.

مستەفا ئەحمەد وتیشی کە بایکۆتکردنی پەیەدە و ناڕەزایەتییەکانی ئەنەکەسە لەسەر کەمبوونی کورسییەکان دەیسەلمێنێت کە دیمەشق هێشتا دەیەوێت بە عەقڵییەتی مەرکەزی کۆن مامەڵە لەگەڵ پرسی کورددا بکات و مافە دەستووری و نەتەوەییەکان لە قاڵب بدات کە ئەمەش مەترسی جدی لەسەر سەقامگیری درێژخایەنی ناوچەکە دروست دەکات.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆمەڵی دادگەری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن بە تاکە ڕێگای دەرچوون لە قەیرانی هەرێم دەزانێت

​قەندیل پرێس ​ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە سەرپەرشتی عەلی باپیر لە شاری هەولێر کۆبووەوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *