✍ د. خالد خەیاتی
1. ڕامین زەلە و کەریم مەعرووفپوور، دوو لاوی دیکەی کوردی ڕۆژهەڵاتین کە بە بێدەنگی لە زیندانی شاری نەغەدە بە دەستی “برا” تورکە ئازەرییەکان لە سێدارە دراون.
2. کۆماری ئیسلامی ئێران هەر لە سەرەتای دامەزرانی خۆیەوە، قۆنتراتی کوشتنی کوردی داوەتە دەستی تورکە ئازەرییەکان. ئەوانیش خودا هەڵناگرێ لە کوشتنی ئێمەدا هیچ دەرێغیان نەکردووە. من دڵنیام ئەگەر کەیسی کوردان بە دەستی شارگەلی وەکوو کاشان، ئەڕاک، مەمەسەنی، یەزد و… بوایە، بێگومان ژمارەی کوژراوەکانی ئێمە زۆر کەمتر دەبوو.
4. جگە لە قۆنتراتی کوشتنی لاوانی کورد، کۆماری ئیسلامی ئێران. بەڕێوەبەری ئیداری و هەروەها دزین و تاڵانی سامانی نیشتمانی کوردستانی بە دەستی تورکە ئازەرییەکان سپاردووە.
5. جگە لە سێدارەدانی ڕەسمی. ئەوە بە ساڵانە کە سنوورە دەستکردەکان بوونەتە قەتڵگەی کۆڵبەرانی ئێمە، بی ئەوەی هیچکەس کەمترین بەرپرسیارێتی وەئەستۆ بگرێت.
6. حیزبە کوردییەکان: ئێوە کە ئیدیعا دەکەن نوێنەری ئەو کوردن (کە گومانم هەیە نوێنەری ئەندامەکانی خۆشتان بن)، هەڵوێست و کاردانەوەتان چییە؟ ئێوە کە بە بچووکترین ئیشارە بۆ هەر کۆبوونەوەیەکی ئێرانی دەچن، لە بەرامبەر کوشتنی سیستەماتیکی کوردەکەی خۆتان پڕۆژە و بەرنامەتان چییە؟ داوای چی لە ئێمە دەکەن؟ چی بکەین بۆ بنەماڵەی پێشمەرگە و کەس و کاری شەهیدان و زیندانیان؟ بە گشتی ئامانجی ئێوە لە سیاسەتکردن چییە؟
قەندیل پرێس