به‌په‌له

ڕۆیتەرز: خامه‌نه‌یی فه‌رمانی داوه‌ یۆرانیۆمی پیتێندراو لە ناوخۆی ئێراندا بهێڵرێتەوە

دوو سەرچاوەی باڵای ئێرانی ئاشکرایان کردووە کە موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، فەرمانێکی توندی دەرکردووە سەبارەت بە ڕێگریکردن لە چوونە دەرەوەی یۆرانیۆمی پیتێندراوی وڵاتەکەی.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم بڕیارە دەبێتە هۆی ئاڵۆزبوونی زیاتری دانوستانەکانی ئاشتی لە ناوچەکەدا.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەی باڵای ئێرانییەوە بڵاویکردەوە، موجتەبا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران ڕێنماییەکی دەرکردووە کە تێیدا هاتووە نابێت کۆگای وڵاتەکە لە یۆرانیۆمی پیتێندراو بە پلەی نزیک لە ئاستی دروستکردنی چەک بنێردرێتە دەرەوەی وڵات، ئەمەش هەنگاوێکە کە هەڵوێستی تاران توندتر دەکات بەرامبەر بە یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانی ئەمریکا لە دانوستانەکانی ئاشتیدا.

ئەم بڕیارە ڕەنگە ببێتە هۆی تووڕەکردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، و پرۆسەی دانوستانەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران ئاڵۆزتر بکات.

سەرچاوە ئیسرائیلییەکان بۆ ڕۆیتەرز پشتڕاستیان کردووەتەوە کە ترەمپ دڵنیایی داوەتە ئیسرائیل کە کۆگای یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێرانی بە ڕێژەی بەرز (کە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی پێویستە) لە ئێران دەبرێتە دەرەوە، و هەر ڕێککەوتنێکی ئاشتی دەبێت بەندێکی لەو شێوەیەی تێدابێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دەوڵەت باخچەلى: پێشنیاز دەکەم نازناوى هەماهەنگیکارى پڕۆسەى ئاشتى بدرێتە ئۆجەلان

سەرۆکى مەهەپە وردەکاریى نوێ لەبارەى داهاتووى پڕۆسەى ئاشتى و ڕۆڵى عەبدوڵڵا ئۆ,جەلان بۆ هەڵوەشاندنەوەى پە,کە,کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *