به‌په‌له

هەرێمی کوردستان وەڵامی سوپای پاسداران دەداتەوە: ڕێگە بە تێپەڕبوونی چەک بۆ ئێران نادەین و نامانەوێت تێوەبگلێین

دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بە توندی ئەو دەنگۆ و لێدوانانەی سوپای پاسدارانی ئێرانیان ڕەتکردەوە کە تیایدا باس لە ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی چەکی ئەمریکی دەکات بۆ دەست ئۆپۆزسیۆنی کوردیی ئێران لە ڕێگەی خاکی هەرێمەوە. لەم چوارچێوەیەدا، لایەنی پەیوەندیداری هەرێم دووپاتی کردەوە کە بە هیچ شێوەیەک نایانەوێت ببنە بەشێک لەو ململانێیە و ڕێگەش بە گواستنەوەی هیچ جۆرە چەکێک بۆ ناو خاکی ئێران نادەن.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی (شەرقولئەوسەت) کە لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی کوردەوە گواستوویەتیەوە و ناوەکەی پاراستووە، دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بە هەموو شێوەیەک ڕێگرن لە پەڕینەوەی باری چەک یان هەر جۆرە کەلوپەلێکی دیکەی قاچاخ بۆ ناو خاکی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

ئەو بەرپرسە هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە؛ “ئەم جۆرە کارانە لە پێش هەر شتێکەوە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ئاسایشی ناوخۆیی وڵاتەکە دروست دەکەن، هەروەها هەرێم نایەوێت لە هیچ جۆرە ململانێیەکدا لەگەڵ ئێران تێوەبگلێت”. سەرباری ئەمانەش، بەرپرسە ئەمنییەکە ئەوەی ڕەتنەکردووەتەوە کە ڕەنگە هەندێک ئۆپەراسیۆنی قاچاخچێتی لەلایەن گرووپە بازرگانییە نایاساییەکانی چەکەوە، بە شێوەیەکی شاراوە و دوور لە چاوی چاودێریی دەسەڵاتداران ئەنجام بدرێن.

ئەم هەڵوێست و ڕەتکردنەوەیەی هەرێمی کوردستان لە کاردانەوەی لێدوانێکی ڕۆژی دووشەممەی سوپای پاسدارانی ئێراندا دێت، کە تیایدا بە فەرمی ڕایگەیاندبوو هێزەکانیان توانیویانە هەوڵێکی “زەبەلاح” و گەورەی قاچاخی چەک و تەقەمەنیی ئەمریکی لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە بۆ ناوخۆی ئێران ئاشکرا و پووچەڵ بکەنەوە.

ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدان کە پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لایەنی کوردی بەوە تۆمەتبار کردبوو کە ئەو چەکە ئەمریکییانەیان نەگەیاندووەتە دەست خۆپیشاندەرانی ناوخۆی ئێران. ترەمپ لە لێدوانەکەیدا بە ڕاشکاوی باسی لەوە کردبوو کە؛ “لایەنێکی کوردی دەستیان بەسەر چەکەکاندا گرتووە و نەیانهێشتووە بگاتە دەست ئێرانییەکان”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

حیزبە کوردیەکانی رۆژئاوا داوای پێکهێنانی مەرجەعێکی سیاسی کوردی دەکەن

قەندیل پرێس کۆمەڵێک لە حیزبە کوردییەکانی ڕۆژئاوا و سووریا گۆڕانکارییە سیاسییەکانی سووریا و گۆڕەپانی کوردی، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *