یەرەکە ڕایگەیاند، سیخووڕێک بە ناوی (زانیار شێخە)، کە دەستی هەبووە لە شەهیدکردنی فەرماندە سمکۆ کۆبانێ دانی بە زۆر شتدا ناوە، یەرەکە سبەی زانیاریی زیاتر بڵاودەکاتەوە.
یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە)، ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە سیخووڕێک، کە دەستی لە شەهیدکردنی فەرماندە سمکۆ کۆبانێدا هەبووە بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، فەرماندە سمکۆ کۆبانێ لە ١٩ـی تەوموزی ٢٠٢٥ لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە شەهیدکراوە، ئەو سیخووڕەی دەستی لە ڕووداوەکەدا هەبووە و ناوی “زانیاری شێخەیە”، لێکۆڵینەوەی وردی لەگەڵدا کراوە و دانی بە زۆر شتدا ناوە.
یەرەکە ئاماژە بەوەشدەکات، لە ١٩ـی تەمووزی ٢٠٢٥، هاوڕێ و فەرماندەمان سمکۆ کۆبانێ لەسەر ئەرکە شۆڕشگێڕییەکانی لەلایەن ڕژێمی داگیرکەری ئێرانەوە شەهیدکرا، ئەو کەسەی سیخووڕێتی کردووە و لە نزیکەوە دەستی لە ڕووداوەکەدا هەبووە، ناوی زانیار شێخەیە و لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوان، زۆر شتی ئاشکرا کردووە.
هاوکات، وەک یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) سبەی هەم بە ڕاگەیاندراو و هەم بە دیمەن زانیاری زیاتر دەخەینەڕوو.
قەندیل پرێس