ئەمشەو، کاتژمێر ٤:٥٠ی بەیانی، کۆماری ئیسلامی ئێران بە سێ درۆن هێرشێکی دووبارەی بۆ سەر مەقەر و ئۆردوگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سورداش ئەنجام دا.
هێرشەکە بە توندی ئەنجام دراوە و بووەتە هۆی سووتانی چەند خانوو و مەقەرێک. بەڵام بەهۆی ئامادەباشی و جێبەجێکردنی ڕێوشوێنەکانی پاراستن، پێشمەرگەکانی کۆمەڵە توانیویانە خۆیان بە سەلامەتی بپارێزن.
ئەم هێرشە لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی کۆماری ئیسلامییە دژی مەقەر و بنکەکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان.
بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵە، لە دەستپێکی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکاوە تا ئێستا، ژمارەی مووشەک و درۆنە بەکارهێنراوەکان بۆ ئامانجگرتنی مەقەر و ئۆردوگاکانی کۆمەڵە لە ١٠٨ دانە تێپەڕیوە.
قەندیل پرێس