ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سەرۆك کۆماری توركیا جه‌خت ده‌كاته‌وه كه بۆ جێبەجێکردنی یاسای چوارچێوە پێویستە په,كه‌كه “بەڕاستی واز لە چەک بهێنێت و هەڵوەشێتەوە.”
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، ڕۆژی چوارشه‌ممه، بەر لە گەڕانەوەی لە قیرقیزستان قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌نوسان كرد.
له به‌شێكی قسه‌كانیدا ئه‌ردۆغان باسی له پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری كرد‌و وتی”ئێمە پرسی تورکیای بێ تیرۆر نەک وەک پرسێکی پەیوەندیدار بە کات بەڵکو وەک پرسێکی ئامانجداری دەیبینین، هەڵبەتە وەک دەوڵەت نەخشەڕێگە، پلان و خشتەی کاتمان هەیە”.
وتیشی “بۆ جێبەجێکردنی یاسای چوارچێوە پێویستە ڕێکخراوەکە (په,كه‌كه) بەڕاستی واز لە چەک بهێنێت و هەڵوەشێتەوە. ڕەوتی دەستنیشانکردن و پەسەندکردن دیارە و هەنگاو بە هەنگاو بەرەو پێش دەچێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا”ناتوانین ئەو ڕوانگانە قبوڵ بکەین کە برایەتی گەل لاواز دەکات و بەرەو تیرۆر هانی دەدات و مەترسی لێک‌دابڕان دروست دەکاتەوە. بەرەی ناوخۆییمان بەهێز دەکەین و لەسەر بنەمای تورکیا جوڵە دەکەین. ئەوە بە سازانی تورکیای مەزن دەزانین و بە وریاییەوە بەرەو پێشەوە دەچین”.
قەندیل پرێس