به‌په‌له

دەم پارتی، لە پێنجەمین کۆنگرەیدا متمانەی بە هاوسەرۆکەکانی بەخشییەوە و ئۆرگانە باڵاکانی نوێکردەوە

قەندیل پرێس

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کۆتایی بە کارەکانی پێنجەمین کۆنگرەی گەورەی ئاسایی خۆی هێنا، کە تێیدا بڕیار لەسەر نوێکردنەوەی پێکهاتەی سەرکردایەتی و ئۆرگانە بەڕێوەبەرییەکانی پارتەکە درا.

کۆنگرەکە بەیانی ئەمڕۆ لە ناوەندی کەلتووریی «نازم حیکمەت» لە ناوچەی یەنیمەحەلێی ئەنقەرە بەڕێوەچوو، بە بەشداریی بەرفراوانی نوێنەران، لایەنگران و کەسایەتییە دیارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا. لە ڕەوتی پرۆسەی هەڵبژاردنەکەدا کە نزیکەی ٦٠٠ نوێنەر لە ڕێگەی یەک لیستەوە دەنگیان تێدا دا، هەر یەک لە تولای حاتیمۆغولاری و تونجەر باقرخان جارێکی دیکە وەک هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی هەڵبژێردرانەوە.

هاوکات لە ئەنجامی دەنگدانەکەدا، ٨٠ ئەندامی بنەڕەتی و ٣٥ ئەندامی یەدەگ بۆ ئۆرگانە باڵاکانی پارتەکە دەستنیشان کران. هەروەها دەستەی نوێی بەڕێوەبەریی ناوەندی (مەیاکە) لە ٢٨ ئەندامی بنەڕەتی پێکدەهێنرێت و چەندین کەسایەتی و دەموچاوی نوێش لە ناو دەستەکەدا جێگەی خۆیان گرتووە.

هاوسەرۆکانی هەڵبژێردراو ڕایانگەیاند کەوا ​بە هەڵبژاردنی ئەم دەستە نوێیە و کۆتاییهاتنی کارەکانی پێنجەمین کۆنگرە، دەم پارتی بە سەرکردایەتییەکی بەهێزتر و ئیرادەیەکی نوێکراوەوە دەچێتە قۆناغێکی نوێی خەباتی سیاسی و ڕێکخستنی لە باکووری کوردستان و تورکیا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

چاوەڕوان دەکرێت پە,کەکە هەنگاوی کردەیی بۆ چەکدانان بنێت

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی نەفەسی تورکی، کە بەرەبەیانى ئەمڕۆ هەینى، 4ـى ئەیلوولى 2026، بڵاویکردووەتەوە، تیایدا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *