به‌په‌له

پێنجەمین کۆنگرەی پارتی دەم بە داوای ئاشتی دەستیپێکرد

بەستنی 5ـەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتی دەم لە ئەنقەرە، تەنیا ڕێکارێکی یاسایی کاتییە بۆ بڕینی مەرجەکانی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی تورکیادا؛ لە کاتێکدا دانیشتنەکان لە ژوورە داخراوەکاندا بەڕێوەدەچن، سەرکردایەتیی پارتەکە ڕوانگەی نوێی خۆی بۆ قۆناغی داهاتوو لەسەر بنەمای مافی زمانی دایک و سازانی سەرتاسەری ڕاگەیاندووە بەبێ ئەوەی دەستکاری پێکهاتەی هاوسەرۆکایەتی بکات.

تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی پارتی دەم ڕایگەیاند:
پێویستیی هەماهەنگی و کارکردنی پێکەوەیی سەرجەم هێز و پارتە سیاسییەکانی تورکیا بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی.
چەسپاندنی چەمکی ئاشتی لەسەر بنەمای یەکسانی و خوێندنی کورد و تەواوی پێکهاتەکان بە زمانی دایک.
هەژمارکردنی ئەم کۆنگرە یەک ڕۆژەیە وەک ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنگرەی گەورەی داهاتووی پارتەکە.
مانەوەی هاوسەرۆکانی ئێستا لە ئەرکەکانیاندا تا کاتی ئەنجامدانی کۆنگرەی گشتی.

سازانی سیاسی و کۆمەڵایەتی:
تونجەر باکرهان هاوسەرۆکی پارتی دەم تیشکی خستە سەر پێویستیی گۆڕانکاریی یاسایی و سیاسی؛ ناوبراو ڕایگەیاند کە تورکیا لەم قۆناغەدا پێویستی بە سازانێکی سیاسی و کۆمەڵایەتیی بەرفراوان هەیە و پارتی دەم ئامادەیە بەرپرسیارێتییەکانی لەم پێناوەدا لەئەستۆ بگرێت، بە مەرجێک سەرجەم مافەکان لە دەستوور و یاسادا گرەنتی بکرێن و دەسەڵات لە تورکیا لەسەر بنەمای بەڕێوەبردنی هاوبەش و هاوکاریی نێوان پێکهاتەکان دابڕێژرێتەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

چاوەڕوان دەکرێت پە,کەکە هەنگاوی کردەیی بۆ چەکدانان بنێت

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی نەفەسی تورکی، کە بەرەبەیانى ئەمڕۆ هەینى، 4ـى ئەیلوولى 2026، بڵاویکردووەتەوە، تیایدا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *