زانیارییە هەواڵگرییە نوێیەکان باس لە گواستنەوەی هەزاران ئامێری پیتاندنی یۆرانیۆم دەکەن بۆ ناوچەیەکی شاخاوی لە ئێران، کە هێرشە ئاسمانییەکان ناتوانن بیپێکن. بەگوێرەی زانیارییەکانی هەواڵگریی ئیسرائیل، ئێران لە پاییزی ساڵی ڕابردوودا هەزاران سەنتەرفیوجی پیتاندنی یۆرانیۆمی گواستووەتەوە بۆ ناو تونێلە قووڵەکانی چيای پيکاکاس. ئەم هەنگاوە وەک پێشهاتێکی مەترسیدار دەبینرێت و ترسی وڵاتانی …
زیاتر بخوێنەرەوەدادوەریی ئێران بڕیارەکەی پزیشکیان لەسەر گەڕانەوەی ئینتەرنێت ڕەت دەکاتەوە
قەندیل پرێس لە پێشهاتێکی نوێدا کە نیشانەی قووڵبوونەوەی ململانێی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دەسەڵاتی دادوەرییە لە ئێران دادوەریی وڵاتەکە بڕیارێکی سەرۆک کۆمار مەسعوود پزیشکیانی بۆ گەڕاندەوەی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت هەڵوەشاندەوە. دەسەڵاتی دادوەریی ئێران بە فەرمی بڕیارەکەی پزیشکیانی بۆ لادانی سزاو سنووردارکردنەکانی سەر هێڵەکانی ئینتەرنێت پووچەڵکردەوە هاوکات لەگەڵ ئەم هەنگاوەدا دادوەریی ئێران …
زیاتر بخوێنەرەوەقائانی داوای دەرکردنی هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە عێراق و ڕادەستکردنەوەی ڕێبەرانیان دەکات
کۆماری ئیسلامی ئێران، فشارەکانی بۆ سەر دەسەڵاتدارانی عێراق سەبارەت بە هێزە کوردییەکانی نەیاری تاران کە بنکە و بارەگاکانیان لە هەرێمی کوردستانی عێراقە، چڕتر کردووەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی “العربي الجديد”، تاران بە فەرمی داوای لە حکومەتی بەغداد کردووە کە ئەو گرووپە کوردییانە بە یەکجاری و بە تەواوی لە خاکی عێراق دەربکات. …
زیاتر بخوێنەرەوەعەباس ئەكبەری یەكێك لە دەستبەسەركراوانی خۆپێشاندانەكانی بەفرانبار لە سێدارە درا
دەزگای بەناو دادوەری ڕێژیمی ئێران حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی بە ناوی “عەباس ئەکبەری فەیزئابادی”ی جێبەجێ کرد. ناوبراو یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ لە شاری نایینی سەر بە پارێزگای ئێسفەهان بووە. هەواڵدەریی “میزان”ی سەر بە دەزگای دادوەریی ڕێژیم ڕایگەیاندووە کە تۆمەتەکانی سەر ئەکبەری پێکهاتبوون لە موحارەبە، تێکدانی بەئەنقەستی موڵکی گشتی، …
زیاتر بخوێنەرەوەشاندێکى هاوبەشی ئەمنی عێراق و هەرێم دەچێتە تاران
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئاشکرای کرد، لێکتێگەیشتنێکی “گەورە” لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە، سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و ناکۆکییەکانی نێوان هەردوولا، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر هەموو هاووڵاتییانی دەبێت، دەشڵێت: بەمزووانە شاندێکى ئەمنی هاوبەشى هەولێر و بەغداد دەچێتە تاران. قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق سەبارەت …
زیاتر بخوێنەرەوەلەسێدارەدانی بەندکراوێکی سیاسی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە
دەزگای بەناو دادوەریی ڕێژیمی ئێران، حوکمی لەسێدارەدان و دەستبەسەرداگرتنی گشت موڵک و داراییەکانی بەندکراوێکی سیاسی بە ناوی “موجتەبا کیان” لە پارێزگای ئەلبورزی جێبەجێ کرد. هەواڵدەریی “میزان”ی سەر بە دەزگای دادوەریی ڕێژیم ڕایگەیاندووە کە ناوبراو بە تۆمەتی “ناردنی زانیاریی ناوەندەکانی پیشەسازیی بەرگری بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل” لە کاتی شەڕدا سزادراوە. پڕۆسەی …
زیاتر بخوێنەرەوەبومەلەرزەیەکی سیاسی لە ئەنقەرە و هەرەسھێنانی لیرەی تورکی
قەندیل پرێس- ڕاپۆرتی شیکاری قەیرانی پارتی گەلی کۆماری کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە لە دوای بڕیارێکی چاوەڕواننەکراوی دادوەری بە پووچەڵکردنەوەی ئەنجامەکانی ٣٨ەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتەکە کە لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو تەشەنەی سەندووە لەو کۆنگرەیەدا ئۆزگور ئۆزێل وەک سەرۆکی نوێی پارتەکە هەڵبژێردرا بەڵام بڕیارە نوێیەکە ڕێگە خۆش دەکات بۆ گەڕانەوەی …
زیاتر بخوێنەرەوەسەرکردەی ڕۆحیی دروزەکانی سوریا: بەرەو مافی چارەی خۆنووسین هەنگاو دەنێین و پێکهاتن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێستادا مەحاڵە
قەندیل پرێس شێخ حیکمەت هیجری، سەرکردەی ڕۆحیی دروزەکانی سوریا ڕایگەیاند کە کاروانی کۆمەڵگەکەیان بە هەنگاوی جێگیر بەرەو بەدیهێنانی مافی چارەی خۆنووسین بەردەوامە و جەختی کردەوە کە داواکارییەکانیان بە هیچ شێوەیەک جێگەی گفتوگۆ و سازش نین. هیجری لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا هێرشی توندی کردە سەر حکومەتی کاتیی سوریا و بە حکومەتی تیرۆر …
زیاتر بخوێنەرەوەڕۆیتەرز: خامهنهیی فهرمانی داوه یۆرانیۆمی پیتێندراو لە ناوخۆی ئێراندا بهێڵرێتەوە
دوو سەرچاوەی باڵای ئێرانی ئاشکرایان کردووە کە موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، فەرمانێکی توندی دەرکردووە سەبارەت بە ڕێگریکردن لە چوونە دەرەوەی یۆرانیۆمی پیتێندراوی وڵاتەکەی. بەپێی زانیارییەکان، ئەم بڕیارە دەبێتە هۆی ئاڵۆزبوونی زیاتری دانوستانەکانی ئاشتی لە ناوچەکەدا. ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەی باڵای ئێرانییەوە بڵاویکردەوە، موجتەبا خامنەیی ڕێبەری باڵای …
زیاتر بخوێنەرەوەکەرکووک – جەیهان؛ شادەماری ڕزگاربوونی ئابووریی عێراق لەژێر سێبەری گەردەلوولی هورمزدا
قهندیل پریس- ڕاپۆرتی شیكاری گرژییە بەردەوامەکانی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران، نەخشەی گواستنەوەی وزەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕووبەڕووی گۆڕانکاریی توند و خێرا کردووەتەوە. ئەو شۆکە یەک لەدوای یەکانەی بەر گەرووی هورمز کەوتن، کە پێنج یەکی پێداویستی وزەی جیهانی پێدا تێپەڕ دەبێت، مەترسییەکانی پشتبەستنی ڕەهای بە ڕێڕەوە دەریاییەکان هێناوەتەوە پێشەوە. ئەم …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس