به‌په‌له

ڕۆژهەڵاتی ناوین

خامنەیی بە توندی وەڵامی ترەمپی دایەوەو دەڵێت کەشتیەکانت نقوم دەکەین

قەندیل پرێس لە کاتێکدا خولی دووەمى دانووستانەکانى ئەمریکا و ئێران بەڕێوەدەچێت، ئەمرۆ 17ـی شۆباتی 2026 عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران وەڵامێکی توندی دناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایبدایەوە و راگەیاند: وا دیارە سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەردەوام دەڵێت سوپاکەمان بەهێزترین سوپای جیهانە، بەهێزترین سوپای جیهان ڕەنگە هەندێک جار ئەوەندە زلەیەکی توندی لێ بدرێت …

زیاتر بخوێنەرەوە

مەهەپە: بە دڵنیاییەوە مافی هیوا لەنێو راپۆرتەکەی پەرلەماندا دەبێت

یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی مەهەپە رایگەیاند، ئەگەر وەک ناونیشانیش نەبێت، “مافی هیوا” لە رێگەی بڕیارەکانی دادگای دەستوورییەوە بە دڵنیاییەوە لەنێو راپۆرتی کۆمیسیۆنی پەرلەماندا جێگیر دەکرێت. رۆژی دووشەممە 16-02-2026 فەتی یڵدز، یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە)، بەر لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆن لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤاناندا سەبارەت بە بابەتی ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی …

زیاتر بخوێنەرەوە

لە رەشنووسی راپۆرتی پەرلەمانی تورکیادا ئاماژە بە مافی هیوا بۆ ئۆجەلان نەکراوە

رەشنووسی ئەو راپۆرتەی لەلایەن کۆمیسیۆنی پەرلەمانی تورکیاوە بۆ پرۆسەی چارەسەری ئامادەکراوە، رادەستی بریکارانی سەرۆکی فراکسیۆنەکان کرا، بەڵام بە گوێرەی زانیارییەکان ئاماژە بە مافی هیوا بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان نەکراوە. دوای بانگەوازەکەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە، گرنگترین پرس کە رای گشتی چاوەڕێی دەکرد، ئەوە بوو ئایا “مافی هیوا” عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەگرێتەوە یان …

زیاتر بخوێنەرەوە

شاندی ئیمراڵی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ ئەردۆغان بڵاوکردەوە

ئەندامانی شاندی ئیمراڵی پارتی یەکسانیی و دیموکراسی گەلان- دەم پارتی، پەروین بوڵدان و میتحەت سنجار سەبارەت بە دیداری دوێنیان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە. ڕاگەیاندراوەکەی شاندی ئیمراڵی بەم شێوەیەیە: “وەک شاندی ئیمراڵی دەم پارتی، لەگەڵ بەرێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆمار ئەنجامدا دیدارێکی گرنگمان ئەنجامدا، سەبارەت بە ڕووداوەکانی …

زیاتر بخوێنەرەوە

کاروانێکی ١٧ بارهەڵگری فریاگوزاری و پێداویستییە سەرەتاییەکان لە باکوری کوردستانەوە گەیشتە کۆبانێ

ئەمڕۆ، هاوکارییەکانی باکووری کوردستان کە لە ژێر ناوی “پالتفۆرمی پاراستن و پشتیوانی لە شاری ئامەد” کۆکرابوونەوە، لە دەروازەی عەزازەوە گەیشتە کۆبانێ. هاوکارییەکان پێکهاتبون لە ١٧ بارهەڵگر خۆراک و پێداویستی ڕۆژانە، ئەوەش لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی پشتیوانیدا کۆکرانەوە کە ئامانجی هاوکاریکردنی خەڵکە لەو دۆخە سەختەی ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت. لەگەڵ هاوکارییەکاندا، جێگری سەرۆکی …

زیاتر بخوێنەرەوە

هێزەکانی هاوپەیمانان لە بنکەی تەنەف کشانەوە

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، بنکەی سەربازیی تەنەفیان لە سوریا چۆڵکردووە و بەرەو خاکی ئوردن کشاونەتەوە. بنکەی سەربازیی تەنەف دەکەوێتە سنووری پارێزگای حمس و لە ساڵی 2014 بە ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش دامەزرێنراوە.

زیاتر بخوێنەرەوە

کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆتاییهات

پەروین بوڵدان و میتحەت سانجار، ئەندامانی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، رۆژی چوارشەممە، 11ی شوباتی 2026، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی قۆناخی کۆتایی “پرۆسەی چارەسەری” چوونە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆمار و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبوونەوە. کۆبوونەوەکە بە رووی میدیاکاراندا داخراو بوو و دوای کاژێرێک کۆتاییهات. ئیبراهیم …

زیاتر بخوێنەرەوە

دوای هەڕەشەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان لە بەغدا وەڵامێکی توندی هاکان فیدان درایەوە

قەندیل پرێس – بەغداد وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتی باڵیۆزی تورکیا دەکات سەبارەت بە لێدوانەکانی هاکان فیدان، پەرلەمانتارێک بە قەندیل پرێسی راگەیاند؛ عێراق پێویستی بە ئامۆژگاری تورکیا نیە و هەڕەشەش لێ قبوڵناکەین. وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتی باڵیۆزی تورکیا دەکات سەبارەت بە لێدوانەکانی هاکان فیدان ئەوانیش دەڵێن؛ لێدوانی هاکان فیدان بە وردی …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عەلەوی بۆ شەرع: سیاسەتی برسیکردن‌و سەرکوتکردنی پێکهاتەکان بەنۆرە سوریا بەرەو تەقینەوەیەکی گەورەتر دەبات

لەکاتێکدا سوریا لەناو تەمی ناسەقامگیریی‌و ململانێیەکی قووڵدا دەتلێتەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عەلەوی لەسوریاو تاراوگە، بەیاننامەیەکی گرنگ‌و توندی بڵاوکردەوە، هۆشداریدەدات کە سیاسەتی “برسیکردن‌و سەرکوتکردنی پێکهاتەکان بەنۆرە”، سوریا بەرەو تەقینەوەیەکی گەورەتر دەبات نەک سەقامگیریی. شێخ غەزال غەزال سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عەلەوی لەسوریاو تاراوگە لەبەیاننامەکەیدا پەردە لەسەر ستراتیژییەکی مەترسیداری دەسەڵاتی ئێستاى …

زیاتر بخوێنەرەوە

هاکان فیدان لەبارەی مەخموور، شنگال و قەندیل: لە داهاتوویەکی نزیکدا گۆڕانکاری روودەدات

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، دوای کۆتاییهاتنی قۆناخی سووریا، ئێستا نۆرەی عێراقە بۆ ئەوەی بڕیاری پێویست لەبارەی پەکەکەوە بدات. ئاماژەی بەوەش کرد، تەنیا دوو بۆ سێ رۆژی پێویستە بۆ کۆتاییهێنان بە دۆخی شنگال و دەڵێت: “لە داهاتوویەکی نزیکدا گۆڕانکاری لە ناوچەکەدا روودەدات.” هاکان فیدان، شەوی دووشەممە 9ـی شوباتی 2026 لە هەڤپەیڤینێکدا …

زیاتر بخوێنەرەوە