دەزگای هەواڵی کیۆدۆی ژاپۆن ڕۆژی یەکشەممە بڵاویکردەوە ئێران پلانی هەیە لە 29 ی مانگی یانزەدا لەگەڵ سێ زلهێزی ئەوروپادا کۆببێتەوە بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی بەرنامە ئەتۆمییە جێناکۆکی لەسەرەکەی، ئەمەش چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی دەزگای وزەی ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارێکی دژی ئێران پەسەند کرد. بڕیارەکە لەلایەن ئەمەریکا و بەڕیتانیا و فەڕەنسا …
زیاتر بخوێنەرەوەفوئاد حوسێن: هەڕەشەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق “جیدی و گەورەیە”
وەزیری دەرەوەی عێراق هۆشداری دەدات کە هەڕەشەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق “جیدی و گەورەیە” و دەڵێت، حکومەت لە هەوڵدایە بۆ رێگریکردن لە پەلهاویشتنی جەنگی غەززە و لوبنان بۆ وڵاتەکەی. دووشەممەی رابردوو، ئیسرائیل رایگەیاند، لە نامەیەکدا داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاساییش کردووە، “گوشار” بخاتە سەر عێراق بۆئەوەی هێرشی …
زیاتر بخوێنەرەوەسودانی بۆ ئێران: جڵەوی حەشدی شەعبی بکەن
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری حکومیی، بەهۆی فشارە گەورەکانی ئەمریکا لەسەر عێراقو هەڕەشەکانی ئیسرائیلەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لەتاران کردوە جڵەوی هێزەکانی حەشدی شەعبی بکات بۆئەوەی لەخاکی عێراقەوە هێرشنەکەنەسەر ئیسرائیل. ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندوە، لایەنی ئەمریکی ماوەیەکە فشاردەخاتەسەر حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی ڕێگری میلیشیا چەکدارییە شیعییەکان بکات لەخاکی عێراقەوە هیچ …
زیاتر بخوێنەرەوەوەزیری بەرگریی تورکیا: ئەگەری هەیە ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر وڵاتەکەمان
وەزیری بەرگریی تورکیا دەڵێت، ئەگەری هەیە ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر وڵاتەکەی. ئاماژە بەوەش دەکات، پێیوایە دۆناڵد ترەمپ هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا دەکشێنێتەوە. شەوی سێشەممە 12-11-2024 یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا بەشداریی بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیی کرد و چەند پرسێکی تایبەت بە گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و پەیوەندییەکانی ئەمریکا و وڵاتەکەی …
زیاتر بخوێنەرەوەترەمپ لەڕێگهی سودانییەوە پەیامێکی گرنگو بهپهله ئاراستەی تاران دەکات
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی ئەمریکا داوای لەمحەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردوە پەیامێک بەئێران بگەیەنێت، بەشێوەیەک ئەگەر تاران دەستبەرداری وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بێتو نیازباشی خۆی پیشانبدات، ئەوە ئەمریکا ئامادەیە لەسەر هەموو دۆسییەکان لەگەڵ تاران بگاتە ڕێککەوتن. بەگوێرەی سەرچاوەیەکی نزیک لەسودانی، ڕۆژی هەینی لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا ترەمپ داوای لەسودانی کردوە، بە …
زیاتر بخوێنەرەوەوەزیری نوێی دەرەوەی ئیسرائیل داوای بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ کورد دەکات
گیدیۆن سەعار وەزیری نوێی دەرەوەی ئیسرائیل لە مەراسیمی وەرگرتنی پۆستەکەیدا، ئاسۆی هاوپەیمانی لەگەڵ پێکهاتەکانی کورد و دروزی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخاتە ڕوو و دەڵێت کەمایەتییەکانی ناوچەکە پێویستە یەکگرتوویی لە نێوانیاندا هەبێت. سەعار گوتی “گەلی کورد نەتەوەیەکی گەورەیە، یەکێکە لەو گەلە گەورانەی کە سەربەخۆیی سیاسییان نییە. ئەوان هاوپەیمانی ئێمەن.” سەعار کورد …
زیاتر بخوێنەرەوەنووسینگەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان: نزیکەی %70 ی کوژراوانی غەززە ژن و منداڵ بوون
نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند نزیکەی %70 ی ئەو کوژراوانەی جەنگەکەی غەززە کە پشتڕاست کراونەتەوە ژن و منداڵ بوون. نووسینگەکە کوشتنی خەڵکی مەدەنی لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا سەرکۆنە دەکات و نیگەرانی خۆی لە زیادبوونی “تاوانەکانی جەنگ و تاوانە بەربەرییەکانی دیکە” دەردەبڕێت. ئەو کوژراوانەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی پێدەدات …
زیاتر بخوێنەرەوەئەمریکا بنکەیەکی سەربازیی نوێ لە كوردستان دادەمەزرێنێت
سەرچاوەیەکی فەرمیی لەحکومەتی خۆجێیی ئەنبار ئاشکرایکردوە کە هێزەکانی ئەمریکا بنکەیەکی سەربازیی نوێیان بەدوریی 20 کیلۆمەتر لەسنوری ئوردن لهناو خاكى ڕۆژئاواى كوردستان دامەزراندوە. ئەو سەرچاوەیە وتویهتى، “هێزەکانی ئەمریکا ئەم بنکە نوێیەیان بەئامانجی توندکردنەوەی کۆنترۆڵی خۆیان بەسەر ناوچەی سێگۆشەی سنوریی نێوان سوریاو عێراقو ئوردنو دەستەبەرکردنی پاراستن بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل لەهەر هەڕەشەیەکی دەرەکیی …
زیاتر بخوێنەرەوەهاکان فیدان: سووریا ئامادە نییە کێشەکان چارەسەر بکات
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، سووریا ئامادە نییە کێشەکان چارەسەر بکات. دەشڵێت، لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆ دەکەن بۆ ئەوەی کۆتایی بە یارمەتیدانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بهێنن. هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رۆژی شەممە، دووی تشرینی دووەمی 2024 لەبارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سووریا گوتی “تێگەیشتووین کە ئەسەد و هاوبەشەکانی ئامادەنین رێککەوتن لەگەڵ …
زیاتر بخوێنەرەوەحیزبوڵا نەعيم قاسمی وەک شوێنگرەوەی نەسروڵا دياريکرد
حزبوڵای لوبنان ئهمڕۆ سێشهممه نەعیم قاسمی وەک ئەمینداری گشتیی خۆی بۆ جێگرتنەوەی حەسەن نەسروڵا دەستنیشان کرد، دوای ئهوهی نەسروڵا لە مانگی (ئەیلول/9)ی ڕابردودا لەلایەن ئیسرائیلەوە تیرۆرکرا. سەرکردایەتیی حزبوڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە، “شێخ نەعیم قاسم وەک ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان هەڵبژێردراوە،” نەعیم قاسمی کەسایەتییەکی دێرینە لە حزبوڵای لوبنان و لە …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس