به‌په‌له

ئەمریکا بنکەیەکی سەربازیی نوێ لە كوردستان دادەمەزرێنێت

سەرچاوەیەکی فەرمیی لەحکومەتی خۆجێیی ئەنبار ئاشکرایکردوە کە هێزەکانی ئەمریکا بنکەیەکی سەربازیی نوێیان بەدوریی 20 کیلۆمەتر لەسنوری ئوردن له‌ناو خاكى ڕۆژئاواى كوردستان دامەزراندوە.

ئەو سەرچاوەیە وتویه‌تى، “هێزەکانی ئەمریکا ئەم بنکە نوێیەیان بەئامانجی توندکردنەوەی کۆنترۆڵی خۆیان بەسەر ناوچەی سێگۆشەی سنوریی نێوان سوریاو عێراق‌و ئوردن‌و دەستەبەرکردنی پاراستن بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل  لەهەر هەڕەشەیەکی دەرەکیی دامەزراندوە”.

ئەو سەرچاوەیە هەروەک ئاماژەی بەوەشکرد، “هێزە ئەمریکییەکان هیچ ناوێکیان بۆ ئەو بنکە نوێیە ئاشکرانەکردوە کە لەسەرەتای کارەکانی بیناسازییەوە بەنهێنی تەواو دامەزراوە.

باسی لەوەشکردوە، هێزێکی ئەمریکی کە بەئۆتۆمبێل‌و چەکی سوک‌و مامناوەند لەپێگەکە تەیارکراوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ تەواوکردنی دروستکردنی بنکەکە لەماوەی داهاتودا.

هەروەک دەڵێت:”هێزەکانی ئەمریکا ڕوپێوی ئاسمانییان لەناوچە سنورییەکان لەگەڵ ئوردن بەرەو ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئەنبار ئەنجامداوە، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ بڵاوەپێکردنی هێزی زیادە بۆ پاراستنی شوێنی نوێی خۆیان”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بەیاننامەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان سەبارەت بە هندێک دەنگۆ

دەقی بەیاننامەکە: بۆ ڕای گشتیی لە دوای بڵاوبوونەوەی هەندێک هەواڵ و دەنگۆی بێ‌بەڵگە لەسەر تۆڕە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *