ئەمریکا تەواوی کۆمپانیا فڕۆکەوانییە ‘سزانەدراوەکان’ـی ئێرانی خستە لیستی سزاکانەوە

وەزارەتی گەنجینەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، تەواوی هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران کە مابوون خرانە نێو بازنەی سزاکانەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ئەم وەزارەتە لە نوێترین هەنگاوی خۆیدا، ٣٦ کەسایەتی و دامەزراوەی بەهۆی پاڵپشتیکردنی پیشەسازیی فڕۆکەوانیی ئێرانەوە کردووەتە ئامانج؛ ئەو پیشەسازییەی کە واشنتۆن دەڵێت؛ حکومەتی ئێران بۆ گواستنەوەی چەک، هێزی سەربازی و بارە نایاسایییەکان بەکاری دەهێنێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، لیستی نوێی سزاکان ٢٧ کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئێرانی و چەند کۆمپانیایەکی جێگیر لە وڵاتانی وەک ئیمارات، تورکیا، مالیزیا و کازاخستان لەخۆدەگرێت.

هاوکات لە لیستی کۆمپانیا فڕۆکەوانییە ئێرانییە سزادراوەکاندا، ناوی کۆمپانیاکانی وەک؛ قیشم ئایر، کیش ئایر، تابان، زاگرۆس، ئاسمان و ئێران ئایرتووری تێدایە.

بۆ ئەو مەبەستە، بەرپرسێکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بە ڕۆژنامەنووسانی وت “لە ڕاستیدا، ئێمە خەریکین تەواوی کەرتی فڕۆکەوانیی ئابووریی ئێران لە بازاڕی جیهانی دەردەکەین”.

لایخۆشییەوە سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند “لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی دەرکردنی ئابووری، بەڵێنمان دابوو کە بۆ ئەو کەسانەی دارایی بۆ ئێران دابیندەکەن؛ دەرئەنجامی توند بگرینە بەر. ئەمڕۆ ئەو بەڵێنەمان بەردە سەر و ئەو کۆمپانیایانەمان سزادا کە هێشتا بەردەوامن لە پاڵپشتیکردنی (ماهان ئایر)”.

ناوبراو هۆشداریی دایە “هەر کەسێک کە مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ هێڵە ئاسمانییە ماوەکانی ئێران دەکات” و وتی: “ئێوە لەبەردەم مەترسیی بڕانی پەیوەندیتان-دان لە سیستەمی دارایی جیهانی”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: ئێران له‌ڕوی ئابورییه‌وه‌ وه‌ها گۆشه‌گیر ده‌كه‌ین كه‌ پێشتر وێنه‌ی نه‌بوبێت

سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا هەڕەشەی ئەوە ده‌كات کە ئێران له‌ڕوی ئابورییه‌ وه‌ها گۆشه‌گیر ده‌كه‌ن …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *