بەپێی زانیارییەکان، دوێشەو حووسیەکانی یەمەن کە سەر بە ئێرانن بە چڕیی هێرشی مووشەکی و درۆنیان کردووەتە سەر سعوودیە و چەندین پاڵاوگەی کۆمپانیای ئارامکۆیان بۆردومان کردووە.
جێگای ئاماژەیە، چەندین ڕۆژە شەڕێکی زەوینی چڕ لە یەمەن لە نێوان هێزەکانی دەوڵەتی فەرمی یەمەن نزیک لە سعوودیە و حووسیەکانی سەربە ئێران دەستیپێکردووە و هێزەکانی نزیک لە سعوودیە دەیانەوێت شاری سەنعا پایتەختی یەمەن کە ئێستا لەژێر کۆنتڕۆڵی حووسیەکانە، کۆنترۆڵی بکەن.
قەندیل پرێس