به‌په‌له

جیهان

پێنتاگۆن: ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانان لە عێراق کۆتایی هات و هێزە عێراقییەکان بەرپرسیارێتییەکە دەگرنە ئەستۆ

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ئەمڕۆ چوارشەممە، بە شێوەیەکی فەرمی کۆتاییهاتنی پرۆسەی “ورەی پۆڵایین” (Inherent Resolve)ی لە عێراق لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکان و وڵاتانی هاوبەشی لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند، هاوکات جەختی لە بەردەوامبوونی پاڵپشتییەکانی بۆ هێزەکانی عێراق کردەوە. لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا، پێنتاگۆن ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمریکا و هاوبەشەکانی بە فەرمی کۆتایی …

زیاتر بخوێنەرەوە

سینەماکارێکی کورد خەڵاتی باشترین کورتەفیلمی فێستیڤاڵی دۆ پاوۆی پورتغاڵی بەدەست هێنا

سینەماکاری بەتوانای کورد، هێمن ئالانی بە کورتەفیلمی «نان بە تامی خاک» خەڵاتی باشترین کورتەفیلمی فێستیڤاڵی «دو پاوۆ»ی پورتغاڵی بەدەست هێنا. کورتەفیلمی بەڵگەیی «نان بە تامی خاک» لە دەرهێنانی هێمن ئالانی و بەرهەمهێنانی هاوبەشی سنوور سەعیدی و هێمن ئالانی، لە شانزەهەمین بەشداریی نێودەوڵەتیی خۆیدا، توانی لە نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی «DO …

زیاتر بخوێنەرەوە

ترەمپ: کۆنترۆڵی تەواوی گەرووی هورمزمان لە دەستە، ئێران داوای ڕێككەوتنی كردووە بەڵام من ڕەتم كردووەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند تاران بەهۆی گوشاری توندی ئابوورییەوە داوای ڕێککەوتنی کردووە بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز، بەڵام پێشنیازەکەی ڕەت کردووەتەوە. ئەمڕۆ شەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پێش سواربوونی لە هێلیکۆپتەری سەرۆکایەتیی (مارین وەن) لە حەوشەی باشووری کۆشکی سپی، سەبارەت بە ئەگەری لێدانی سەربازی لە ئێران و چارەنووسی گەرووی هورمز، ڕایگەیاند: تاران …

زیاتر بخوێنەرەوە

لە لیبیاوە بۆ ئیتاڵیا؛ ١٨ کۆچبەری کورد بەهۆی تێکشکانی یەختەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا

بەپێی نوێترین زانیارییەکان، ١٨ کۆچبەری کورد کە بە مەبەستی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا لە ڕێگەی دەریای ناوەڕاستەوە گەشتیان کردبوو، لەناو دەریادا گیانیان لەدەستداوە. قوربانییەکان کە زۆرینەیان دانیشتووی سنووری ڕانیە و قەڵادزێن، یەختەکەیان لە کەناراوەکانی وڵاتی لیبیاوە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوتبوو. لەم بارەیەوە، ڕەنج پشدەری، چالاکوانی بواری کۆچبەران زانیاری زیاتری خستەڕوو و …

زیاتر بخوێنەرەوە

ستیڤ ویتکۆف: خولێکی سەرکەوتووی دانوستانمان لەگەڵ ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز کۆتایی پێهێنا

ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا ئاشکرایکرد، واشنتن و تاران لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، گفتوگۆیەکی درێژخایەن و ناڕاستەوخۆیان بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگە ئەنجامداوە کە ماوەی ٧ مانگە بەردەوامە. بەپێی پەیامێکی ویتکۆف کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی “ئێکس” (X) بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژی سێشەممە نێوەندگیرەکان بەردەوام لە …

زیاتر بخوێنەرەوە

ناونانی پارکێك لە هامبۆرگ بە ناوی «ژینا ئەمینی»

​یەکێک لە فەزا سەوزەکانی شاری هامبۆرگی ئاڵمان، دەکەوێتە ناوچەی «ڤینتەرهوودە» و بەرانبەر کونسوڵخانەی پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە فەرمی بە ناوی «پارکی ژینا ئەمینی» ناو نرا. تابلۆکانی ئەم پارکە لە کۆتایی حەفتەی ڕابردوودا لە نێوان شەقامەکانی «هۆتڤاڵکەر» و «مینکوێزە» هەڵواسران. ئەم بڕیارە بە پێشنیاری دەزگا سیاسییەکانی ناوچەی «هامبۆرگ-نۆرد» و بە …

زیاتر بخوێنەرەوە

ترەمپ: تاران داڕماوە و چیتر بەدوای رێککەوتنی ئەتۆمیدا ناگەڕێین

ئەمڕۆ چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپ، لە بنکەی سەربازیی ئەندرۆس لە ویلایەتی مێریلاند، پێش بەڕێکەوتنی بۆ ویلایەتی تەکساس، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە و سەبارەت بەو هێرشانەی دەکرێنە سەر کەشتی و تانکەرەکان، ڕایگەیاند، “هێرشەکان لەلایەن ئێمەوە ئەنجام دەدرێن؛ ئێمە نۆ لە کەشتی و تانکەرەکانی ئەوانمان تێکشکاندووە و لە دەستچوون، لە داهاتووشدا زۆر زیاتر …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئەمریکا تەواوی کۆمپانیا فڕۆکەوانییە ‘سزانەدراوەکان’ـی ئێرانی خستە لیستی سزاکانەوە

وەزارەتی گەنجینەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، تەواوی هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران کە مابوون خرانە نێو بازنەی سزاکانەوە. ئەمڕۆ سێشەممە ئەم وەزارەتە لە نوێترین هەنگاوی خۆیدا، ٣٦ کەسایەتی و دامەزراوەی بەهۆی پاڵپشتیکردنی پیشەسازیی فڕۆکەوانیی ئێرانەوە کردووەتە ئامانج؛ ئەو پیشەسازییەی کە واشنتۆن دەڵێت؛ حکومەتی ئێران بۆ گواستنەوەی چەک، هێزی سەربازی و بارە نایاسایییەکان …

زیاتر بخوێنەرەوە

گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر کۆمپانیایەکی تورکی سەپاند

لە چوارچێوەی سزاکانی ئێراندا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر سێ دامەزراوەی کۆمپانیای گۆڵدن گڵۆبی تورکی سەپاند کە ناوەندەکەی لە شاری ئەستەنبوڵە. دوای ئەوەی بەرپرسانی ئەمریکا هەڕەشەی سزای ئابووری قورستریان لە ئێران کرد، ئەمڕۆ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سەبارەت بە سزادانی سێ دامەزراوەی کۆمپانیایەکی تورکی نزیک لە ئێران، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕایگەیەندراوەکدا …

زیاتر بخوێنەرەوە

فۆتۆگرافەرێکی بۆکانی پلەی سێیەمی ئاستی جیهانی بە دەستهێنا

فۆتۆگرافەرێکی خەڵکی شاری بۆکان لە کێبڕکێیەکی نێودەوڵەتیی فۆتۆیی IPA لە ئەمریکا، خەڵاتی سێیەمی کێبڕکێکە و سێ خەڵاتی ڕێزلێنانی بە دەستهێنا. شێرکۆ مام ئاغا خەڵكی بۆكان و فۆتۆگرافەر توانیویەتی لە کێبڕکێ نێودەوڵەتیی IPAی ٢٠٢٦ بۆ فۆتۆگرافەری لە ئەمریکا، پلەی سێیەمی جیهانی و سێ خەڵاتی ڕێزلێنان بە دەست بهێنێت. شێرکۆ مام ئاغا …

زیاتر بخوێنەرەوە