بەرپرسی ئیسرائیل: سێ بژاردە لەبەردەم ترەمپ بۆ ڕاگرتنی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران

بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە میانی کۆبونەوەکەیاندا هەمو ئەو ڕێگایانەیان تاوتوێکردوە کە دەبنە هۆی ڕاگرتنی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران، لەوانە هەوڵە دیپلۆماسییەکان، فشاری ئابوری و بەکارهێنانی هێز.

بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل بە میدیاكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاندوە، دوای دیداری هەردو سەرکردەکە لە کۆشکی سپی لە ڕۆژی سێشەممەدا، نەتەنیاهۆ بە ترەمپی ڕانەگەیاندوە کە ئیسرائیل هێرشکردنە سەر ئێران بە باشتر دەزانێت. بەرپرسەکە بە ئاماژەدان بە ترەمپ وتی، “لە کۆتاییدا، بڕیارەکە لای ئەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، سێ بژاردە لەبەردەم ترەمپدایە و هەمویان بە وردی تاوتوێ کراون، ئەوانیش؛ “ڕێککەوتن لە ڕێگەی دانوستانەوە، بەردەوامیی گەمارۆ و فشارە ئابورییەکان، و گورزێکی سەربازیی بەرفراوان”. ئەو بەرپرسە باسی لەوەشکرد کە نەتەنیاهۆ چەند بیرۆکەیەکی نوێی دیارینەکراوی لە چوارچێوەی ئەم بژاردانەدا خستوەتە ڕو.

ترەمپ پێش کۆبونەوەکەیان نیگەرانیی خۆی بەرامبەر نەتەنیاهۆ دەربڕیبو، بەهۆی دزەپێکردنی ئاشکرای وردەکارییەکانی پلانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ قسەکردن دەربارەی زانیارییە هەواڵگرییە نوێیەکان سەبارەت بە شوێنی “بیکاکس ماونتن”، کە دامەزراوەیەکە لە قوڵایی زەویدا و پەیوەندی بە بەرنامەی ئەتۆمییەوە هەیە و ترەمپ هەڕەشەی بۆردومانکردنی کردبو.

بەرپرسەکە هەبونی گرژیی لەسەر ئەم پرسە ڕەتکردەوە و وتی، هەردو هاوپەیمانەکە بە ئاسانی زانیاریی هەواڵگری دەگۆڕنەوە، هەروەها ئەوەشی ڕەتکردەوە نەتەنیاهۆ فشاری لە ترەمپ کردبێت بۆ پەرەپێدانی کردەوەی سەربازی دژی ئێران، و دەرگاشی بە کراوەیی هێشتەوە لەبەردەم ئەگەری گەیشتن بە چارەسەری دیپلۆماسی.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئاكسیۆس: سێشه‌ممه‌ تره‌مپ له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌باره‌ی لێدان له‌ ئێران كۆده‌بێته‌وه‌

ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس بڵاویكرده‌وه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ تیمی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *