قەیرانی بەنزین لە باشووری کوردستان؛ شۆفێران لە دهۆک و ئاکرێ گردبوونەوەو ڕێگا سەرەکییەکانیان داخست

​قەندیل پرێس

​قەیرانی سووتەمەنی و ناڕەزایەتیی شۆفێران لە هەرێمی کوردستان فراوانتر دەبێت و، لە ماوەی چەند کاتژمێرێکی کەمدا، شۆفێرانی سنووری پارێزگای دهۆک لە باشووری کوردستان لە دوو شوێنی جیاوازدا دژی گرانی، نەبوونی بەنزین و پێشێلکردنی خشتەی دابەشکردن، گردبوونەوەو ڕێگە سەرەکییەکانیان داخست.

داخستنی ڕێگای دهۆک – ئامێدی
بەهۆی دواکەوتنی بەنزینخانەکانەوە ​لە ڕووداوی یەکەمدا، سەدان شۆفێر لە نزیک بەنزینخانەی بێسرێ لە گوندی بێسرێ، لە دهۆک لە ڕێگای سەرەکیی نێوان دهۆک – ئامێدی، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجام دا و ڕێگاکەیان داخست. ئەمەش دوای ئەوە هات کە سەەڕەڕای بڕیارێکی پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و دەستپێکردنی فرۆشتنی بەنزینی 750 دیناری لە کاتژمێر 6:30ی بەیانییەوە، بەڵام پرۆسەکە نەک هەر لە کاتی دیاریکراو ئەنجام نەدرا، بەڵکو تا کاتژمێر 10:00یش دەرگای بەنزینخانەکە بە داخراوی مایەوە.
شۆفێران نیگەرانیی قووڵی خۆیان دەربڕی و ئاماژەیان بەوە کرد کە حکومەت نیەتی ڕاستەقینەی بۆ دابەشکردنی بەنزین نەبووە. سەرەڕای هەڕەشە و فشاری هێزە ئەمنییەکان بۆ کردنەوەی ڕێگاکە، بەڵام خۆپیشاندەران سوور بوون لەسەر هەڵوێستی خۆیان و ئامادە نەبوون تا ئەو کاتەی دەرگای بەنزینخانەکە بە روویاندا کرایەوە کۆتایی بە ناڕەزایەتییەکەیان بهێنن.

خۆپیشاندان لە ئاکرێ و داخستنی ڕێگای ڕۆڤیا
​هاوکات لەگەڵ ئەم قەیرانەدا، شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان گەیشتە قەزای ئاکرێش. بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزین و ناڕێکخستنی ڕێزبەندیی دابەشکردنی سووتەمەنییەوە، شۆفێران لەو شارەش گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ساز کرد و ڕێگەی سەرەکیی ئاکرێ بەرەو ڕۆڤیا یان داخست، داوای دەستوەردانی خێرا و ڕێکخستنی دۆخی سووتەمەنی دەکەن.

​قەیرانێکی بەردەوام
​ئەم ناڕەزایەتییە فراوانانەی شۆفێران لە دهۆک و ئاکرێ و سەرتاسەری هەرێمی کوردستان نیشانەی قووڵبوونەوەی قەیرانی سووتەمەنی و بێهیوابوونی هاووڵاتییانە لە چۆنیەتیی بەڕێوەبردن و دابەشکردنی بەنزین لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە، کە تا ئێستاش چارەسەری بنەڕەتی بۆ نەدۆزراوەتەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هێرشی ٤ درۆنی ئێران بۆ سەر شوێنی دوو کۆمەڵەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سلێمانی

دوو بەرپرسی باڵای کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران دەڵێن، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *