سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دووپاتیکردەوە، تابەتەواوەتی چەکی چەکدارانی حەماس دانەماڵرێت لەغەززە ناکشێنەوە و دووپاتیشیکردەوە ببە هیچ شێوەیەک ڕێگە بەبوونی دەوڵەتی فەڵەستینی نادات.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە چەکداماڵینی حەماس و درووستکردنی دەوڵەتى فەڵەستین بۆ ئاژانسی رۆیتەرز قسەی کردوە.
ناتانیاهۆ ڕایگەیاندوە، وڵاتەکەی پلانە ١٥ خاڵییەکەی ئەنجوومەنی ئاشتیی سەر بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لەبارەی غەززە ڕەتکردووەتەوە و جەختی لەوە کردەوە کە تاوەکو حەماس بە تەواوەتی چەکداماڵراو نەبێت، سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە ناکشێتەوە.
ناتانیاهۆ سەبارەت بە ناوەرۆکی پلانەکە ئاماژەی بەوە کرد، هەندێک لە بیرۆکەکان بۆ ئێمە قبووڵکراون و هەندێکی تریان ناپەسەندن، بەڵام لە کۆی گشتیدا نەخشەڕێگاکەی وەک خۆی ڕەتکردەوە.
سەبارەت بە مەرجی کشانەوەی سەربازی، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل باسی لەوە کرد، هیچ کشانەوەیەک لە غەززە ڕوونادات هەتا ئەو کاتەی بزووتنەوەی حەماس بە تەواوەتی چەکداماڵرێت و تواناکانیان تێکشکێنرێن، جەختیکردەوە، لە سەردەمی دەسەڵاتیدا هیچ شتێک بە ناوی “دەوڵەتی فەلەستینی” لە غەززە یان کەناری غەربیدا بوونی نابێت.
ئەم لێدوانەی ناتانیاهۆ لە کاتێکدا دێن کە ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ هەوڵ دەدات لەڕێگەی ئەنجوومەنی ئاشتییەوە ستراتیژ و پلانی نوێ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی غەززە بخاتەڕوو، لە کاتێکدا گوشارە مرۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕاگرتنی جەنگ گەیشتوونەتە لووتکە، بەڵام حکومەتی ئیسرائیل پێداگرە لەسەر بەدیهێنانی ئامانجە ئەمنییە توندەکانی و دژایەتیکردنی هەر هەنگاوێکی سیاسی کە ببێتە هۆی دروستبوونی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین.
قەندیل پرێس