کوژرانی عومەر دێهقان جاش و ئەندامی چەکداری سوپای پاسداران لە مەھاباد

یەکێک لە جاشەکان و ئەندامانی چەکداری سوپای پاسداران لە شاری مەهاباد بە ناوی عومەر دێهقان لە گوندی «گاگەشی خواروو»ی سەر بەم شارە کوژرا.

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٥، عومەر دێهقان خەڵکی گوندی «گاگەشی خواروو»ی سەر بە مەهاباد لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا کوژرا.

ئەو ماوەی ٧ ساڵ بوو وەک ئەندامێکی چەکداری سوپای پاسداران لە پایگای سوپای ئەم گوندەدا چالاکیی دەکرد.

ڕێکخستنی «خۆری هیوا» بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی فەرمی بەرپرسیارێتیی ئەم هێرشەی وەئەستۆ گرتووە و ڕایگەیاندووە کە ناوبراو ڕۆڵێکی تێکدەرانەی لە ئازار و ئەشکەنجەی دانیشتووانی ناوچەکەدا هەبووە و ئاگادارکردنەوەکانی پێشووی بە جدی وەرنەگرتبوو.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هێرشی ٤ درۆنی ئێران بۆ سەر شوێنی دوو کۆمەڵەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سلێمانی

دوو بەرپرسی باڵای کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران دەڵێن، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *