باخچەلی: دەبێت ئۆجالان مافی هیوای بۆ دەستەبەربکرێت و دەمیرتاش ئازاد بکرێت

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە، سەبارەت بە یاسای چوارچێوە و مافی هیوا ڕایگەیاند، کە دەبێت مافی هیوا بۆ عەبدوڵا ئۆجالان دەستەبەربکرێت و دەمیرتاشیش ئازاد ببێت.

سەرۆکی گشتیی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی، سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و یاسای چوارچێوە، بۆ بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی هەواڵی ‘میللەت’ دوا.

باخچەلی سەبارەت بە پڕۆژەیاسای چوارچێوە و واژۆکردنی پڕۆژەکە ئاماژەی بەوەدا، کە ئەو واژۆیە بە مانای هێنانەدی برایەتیی هەزاران ساڵەیە و وتی: ٨٦ ملیۆن هاووڵاتی و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لێی سوودمەند دەبن.

دەوڵەت باخچەلی ڕاشیگەیاند، لە ڕێگەی پارێزەرانەوە لە پەیوەندیدایە لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە کە لە زیندانی یەدرنە زیندانی کراوە و پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ دەمیرتاشدا هەیە.

هەروەها باخچەلی لەسەر لێدوانەکانی پێشووی جارێکی تر جەختی کردەوە، کە دەبێت دەمیرتاش بگەڕێتەوە بۆ ماڵەکەی خۆی و ئەحمەد تورک و ئەحمەد ئۆزەر کە قەیوومیان لە شوێن دانراوە بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان و داوای کرد، کە مافی هیوا بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیش دەستەبەر بکرێت.

باخچەلی جەختی لەوە کردەوە، کە ئامانجیان ئەوەیە ئارامی و سەقامگیری لە تورکیا و ناوچەکەدا بەدی بێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کەشتییەکی بارهەڵگر لە نزیک گەرووی هورمز بە ئامانج گیرا

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی بریتانیا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی گەلاوێژ ڕایگەیاند، کەشتییەکی بارهەڵگر لە نزیک گەرووی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *