نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی راگوزه‌ری سوریادا، رایگه‌یاند، سوریا، به‌سه‌ركردایه‌تی شه‌رع ده‌توانێت به‌ره‌و سه‌قامگیریی زیاتر و داهاتویه‌كی گه‌شتر بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌له‌كه‌ی هه‌نگاو بنێت.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی راگوزه‌ری سوریا وتی “خۆشحاڵ بوم کە ئەمڕۆ بە بانگهێشتى جه‌نابى سەرۆک ئەحمەد شەرع، سەردانی دیمەشقم کرد.”
سه‌رۆكی هه‌رێم پێی وایه “دوای ساڵانێکی زۆر لە نەهامەتی و ناخۆشی، ئێستا سوریا دەرفەتێکی مێژویی لەبەرده‌مدايه بۆ بووژانەوە، ئاوەدانکردنەوە و گەشەسەندن.”
وتوشیه‌تی “متمانەی تەواوم بە ڕوانگەی سەرۆک شەرع دەربڕی و جەختم لەوە کردەوە کە بە سەرکردایەتیی جه‌نابيان، سوریا دەتوانێت بەرەو سەقامگیریی زیاتر، خۆشگوزەرانی و داهاتویەکی گەشتر بۆ سەرجەم پێكهاتەکانی گەلەکەی هەنگاو بنێت.”
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه “پشتیوانیی خۆمان بۆ سووریایەکی سەقامگیر و یەکگرتوو دووبارە کردەوە کە تيایدا مافی تەواوی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان پارێزراو بێت. هاوکات جەختمان لە گرنگیی ڕۆڵی ئەرێنیی سووریا لە پێشخستنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکەدا، کردەوە.”
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتوشیه‌تی “وەک دراوسێ، سوریا و عێراق و هەرێمی کوردستان خاوەنی گەلێک بەرژەوەندیی هاوبەشن و زەمینەیەکی زۆر و لەبار هەیە بۆ فراوانکردنی هاوکاریی ئابوريی نێوانيان لەپێناو بەرژەوەندیی گەلەکانماندا.”
قەندیل پرێس