نەخشەڕێگای ئاکپارتی بۆ پە,کە,کە ئاشکرا دەبێت

پڕۆسەی چەکدادانی پە,کە,کە لە هەولێر و سلێمانی دەبێت.

​ڕاپۆرتی بەدواداچوون – قەندیل پرێس

لە کاتێکدا هەوڵە سیاسی و ئەمنییەکان بۆ کۆتاییهاتن بە ململانێکان چڕتر بوونەتەوە، ڕۆژنامەی تورکیا‌ی نزیک لە دەسەڵاتی ئاکپارتی وردەکاریی نەخشەڕێگایەکی نوێی بڵاوکردووەتەوە کە ناوی لێنراوە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر. بەپێی ئەم پلانە، حکوومەتی تورکیا لەژێر هەماهەنگیی میتدا ماوەی 45 بۆ 60 ڕۆژ بۆ چەکدانانی پە,کە,کە و چۆڵکردنی ئەشکەوتەکانی قەندیل و ناوچەکانی دیکە دادەنێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەم ڕۆژنامەیە، بڕیارە عەبدوڵڵا ئۆ,جەلان بانگەواز بۆ چەکدانان بکات و چەکدارانی پە,کەکە لە باشووری کوردستان لەڕێگەی نوێنەرایەتییەکانی تورکیا لە هەولێر و سلێمانییەوە چەک و کەرەستە لوجیستییەکانیان وەک درۆن و پەرامۆتۆر ڕادەست بکەن.

هەرچەندە پڕۆژەیاساکە بەناوی پەرەپێدانی پێکەوەژیانی نیشتمانی بڕیارە پێشکەش بکرێت، بەڵام قووڵایی ناوەڕۆکەکەی کۆتوبەندی قورسی تێدایە؛ لەوانە ئەوەی کە سەرکردایەتیی باڵای قەندیل وەک موراد قە,رەیلان، جەمیل با,ییک و فە,همان حوسەین بە تەواوی لە لێخۆشبوونەکان بێبەش کراون و نزیکەی هەزار ئەندامیش لەگەڵیاندا لە دەرەوەی ئەم پرۆسەیە دەمێننەوە. ئەم دۆخە نیگەرانیی قووڵی لێكەوتووەتەوە و وایکردووە لایەنە کوردییەکان گومان لە دەستپاکی و نیەتی حکوومەت هەبێت.

لەم بارەیەوە ​فۆرات ئینجۆ، بەرپرسی ڕاگەیاندنی کەرتی ئەستەنبوڵی دەم پارتی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ قەندیل پرێس، ڕەخنەی توندی لە شێوازی مامەڵەی ئاکپارتی گرت و ڕایگەیاند کە ئەو پڕۆژەیاسایەی باس دەکرێت هیچ نیازپاکییەکی تێدا نییە. ناوبراو گوتی ئەو پڕۆژەیاسایەی کە لەلایەن دەسەڵاتی ئاکپارتییەوە وەک ڕێگەیەک بۆ چارەسەری دەخرێتەڕوو، لە ڕاستیدا پڕە لە کۆتوبەندی سیاسی و یاسایی کە ئامانج لێی نەک چارەسەری، بەڵکو بەردەوامیدانە بە سەرکوتکاری و ئەم جۆرە مەرج و بەربەستانە پرۆسەی ئاشتی بەرەو لێواری ئیفلیجبوون و بنبەست دەبات و ناکرێت باس لە ئاشتییەکی ڕیشەیی بکرێت کاتێک بنەماکانی دادپەروەری پشتگوێ دەخرێن.

​ئینجۆ هەروەها تیشکی خستە سەر بەکارهێنانی بەردەوامی دەستەواژەی تیرۆر لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە و جەختیکردەوە کە بەکارهێنانی بەردەوامی دەستەواژەی تیرۆر و تیرۆریست بۆ سەر بزووتنەوەیەک کە ڕەگ و ریشەیەکی قووڵی کۆمەڵایەتی هەیە و نوێنەرایەتی ملیۆنان مرۆڤ دەکات، هەڵەیەکی کوشندەیە و نیشانەی نەبوونی ئیرادەی سیاسییە بۆ دانپێدانان بە ڕاستییەکان و ناکرێت لەلایەکەوە باسی پرۆسەی ئاشتی و پێکەوەژیان بکرێت و لەلایەکی تریشەوە زمانی هەڕەشە و زاراوەی توند دژی خواستە دیموکراسییەکان بەکار بێت.

​سەرەڕای ئەوەی بەشێک لەو کەسانەی دەگەڕێنەوە لە چەند ڕێوشوێنێکی توند دەبەخشرێن، بەڵام یاساکە میکانیزمێکی ئەمنی و هەواڵگریی زۆر توند بۆ چاودێریکردنیان دادەمەزرێنێت. بەپێی پلانەکە، وەزارەتی ناوخۆ، میت و دادنووسە گشتییەکان لەڕێگەی سیستەمێکی تایبەتەوە چاودێریی وردی ئەو کەسانە دەکەن کە دەگەڕێنەوە، و هەر پێشێلکارییەک یان گومانێکی بچووک دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی دواخستنی سزاکانیان و جێبەجێکردنی خێرای حوکمەکان. شارەزایان پێیان وایە ئەم شێوازە لە مامەڵە نیشانەی ئەوەیە کە دەسەڵات دەیەوێت لەڕێگەی نەرمونیانییەکی کاتییەوە، کۆنتڕۆڵێکی توندی ئەمنی بەسەر دۆخەکەدا بسەپێنێت، ئەمەش پرۆسەکە لە بری ئەوەی بباتە قۆناغی چارەسەری، زیاتر دەیکاتە ئامرازێکی فشار.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کەشتییەکی بارهەڵگر لە نزیک گەرووی هورمز بە ئامانج گیرا

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی بریتانیا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی گەلاوێژ ڕایگەیاند، کەشتییەکی بارهەڵگر لە نزیک گەرووی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *