ژمارەیەک بەربژێری کورد لە هەڵبژاردنەکانی دانیمارک سەرکەتن و بۆ یەکەمین جاریش لە مێژووی وڵاتەکەدا، کوردێک وەک یەکەم کەسی ناڕۆژئاوایی، دەبێتە سەرۆکی شارەوانییەک؛ بەربژێرە سەرکەوتووەکان لە باکووری کوردستان و کوردی ئەنادۆڵیان. بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان، تائێستا (چوارشەممە 19-11-2025) زیاتر لە 15 کورد لە هەڵبژاردنەکانی دانیمارکدا گەیشتوونەتە ئەنجوومەنی هەرێم و شارەوانییەکان. لە هەندێک …
زیاتر بخوێنەرەوەژیار کتابی بۆ ناوبژیوانی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی ووشۆ بانگهێشتکرا
ژیار کتابی، خهڵکی شاری کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پاڵهوانی پێشووی جیهان له ووشۆ و کونگفۆ کە چەند ساڵێکە ناوبژیوانی پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپایە، ئەمساڵ لە لایەن فیدراسیۆنی ووشۆ کونگ فۆی سویدەوە وەک ناوبژیوان لە پاڵەوانێتی جام نوردیک کە زیاتر لە ١٥ وڵات بەشداری دەکەن بانگهێشت کراوە. جامی ووشۆ کونگفۆی نوردیک لە 12-13-14 دسامبر لە …
زیاتر بخوێنەرەوەئهوكهسهى هاوسهرهكهى لهڕیزى شهڕڤاناندا شههید بوو ئێستا بهرپرسى دهزگاى دژهتیرۆرى ئهمریكایه
جۆ كێنت بهڕێوهبهرى ناوەندی نیشتمانی بەرەنگاربونەوەی تیرۆری ئەمریکا چهند ڕۆژێك لهمهوبهر سهردانى ڕۆژئاواى كوردستانى كردو لهئێكسهكهى خۆى وێنهیهكى لهگهڵ مهزڵوم عهبدىو ڕۆهلات عهفرین بڵاوكردهوه، دواتر پهیامێكیشى بڵاوكردهوهو وتى، “خاكى ڕۆژئاواى بهخاكى خۆم دهزانم، چونكه خوێنى هاوسهرهكهم بۆ پاراستنو لهسهر ئهم خاكه ڕژاو شههید بوو”. ساڵى 2019 شهڕڤانانى كورد لهڕۆژئاواى كوردستان …
زیاتر بخوێنەرەوەمارک ساڤایا: هەوڵەکانمان بۆ کۆتاییهێنان بەدەستوەردانی دەرەکیو میلیشیا چەکدارەکان چڕدەکەینەوە
مارک ساڤایا نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق، بهزمانى كوردى پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی گەلانى عێراق کردوه بەبۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانو نوسیویهتى، “بەردەوامدەبین لەپشتیوانیکردنی عێراق بۆ کۆتاییهێنان بەدەستوەردانی دەرەکیو میلیشیا چهكدارهكان”. مارك ساڤایا لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نامەکەی خۆى بڵاوکردوهتهوهو دهڵێت، “گەلی عێراق جارێکی دیکە پابەندبونی خۆی بەئازادیی، سەروەریی یاساو دامەزراوە نیشتمانییە …
زیاتر بخوێنەرەوەتام باراک: لە دانیشتنی سێ قۆڵیدا یەکخستنی هێزەکانی قەسەدە لە دەوڵەتی نوێی سوریادا تاوتوێکرا
تام باراک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کارووباری سووریا ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان، تورکیا و سووریا، بابەتی یەکخستنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە پێکهاتەی ئابووری، بەرگری و مەدەنی نوێی سووریادا تاوتوێ کراوە. بە وتەی باراک، ئەم کۆبوونەوەی بە ئامادەبوونی مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هاکان فیدان، …
زیاتر بخوێنەرەوەئەمریکا و سوریا و تورکیا لەسەر تێكەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە بە سوپای سوریا ڕێککەوتن
قەندیل پرێس دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی سوریا: سەرۆک ترامپ سەرسامی خۆی بۆ سەرکردایەتی نوێی سوریا و گەلی سوریا دەربڕی و هەوڵەکانی سوریای لە سەرکردایەتیکردنی سەرکەوتووانەی قۆناغی پێشوو و دەستکەوتەکانی ڕزگارکردن و گەڕاندنەوەی سەقامگیری لە سەرتاسەری وڵاتەکەیدا ستایشی کرد. هەروەها پابەندبوونی ئەمریکای دووپات کردەوە لە پێشکەشکردنی پاڵپشتی پێویست بۆ سەرکردایەتی سوریا …
زیاتر بخوێنەرەوەروبیۆ لە نامەیەکدا بۆ نێچيرڤان بارزانى: سهركردايهتیتان دەبێتە هۆى پتهوكردنى ئاشتى و هاريكارى
ئهمڕۆ يهكشهممه 9-11-2025، نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، نامهيهكى له ماركۆ روبيۆ، وهزيرى دهرهوهى ئهمريكاوه پێگهيشت و تێیدا نووسیویەتی: سهركردايهتیتان دەبێتە هۆى پتهوكردنى ئاشتى و هاريكارى. بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له نامهكهيدا روبيۆ ستايشى رۆڵى نێچيرڤان بارزانى دهكات له كردنهوهى بۆريى نێوان عێراق و توركيا بۆ ههناردهكردنهوهى نهوتى ههرێمى كوردستان، …
زیاتر بخوێنەرەوەپێش سەردانەکەی بۆ کۆشکی سپی؛ ئەمریکا ئەحمەد شەرع لە لیستی تیرۆر دەسڕێتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی هەینی بە فەرمی رایگەیاند، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریای لە لیستی تیرۆری تایبەتی خۆی سڕیوەتەوە. ئەم هەنگاوە، چەند رۆژێک پێش سەردانەکەی شەرع بۆ واشنتن دێت، کە ئاماژەیە بۆ گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر سووریا. ئەو بڕیارە، کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە راگەیێندرا، لەلایەن چاودێرانی سیاسییەوە تاوەکو …
زیاتر بخوێنەرەوەئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر، هەفتەی داهاتوو دەچێتە ئەمریکا؛ واشنتن داوای لابردنی سزاکان کرد
ئەمریکا ڕەشنووسێکی نوێی پێشکەشی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، بە پێی ئەوە سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر، دەبێت لەسەرەوە هەڵبگیرێت. ڕەشنووسەکە دەبێت نۆ دەنگی بەڵێ بگەیەنێت و هیچ ڤیتۆیەک لەلایەن ئەندامانی دائمی نەبێت. کارۆلاین لیڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی، پشتڕاستی کرد کە شەرع هەفتەی داهاتوو بۆ دیدار …
زیاتر بخوێنەرەوەبەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکا: ستراتیژیەتی “گۆڕینی رژێم و و بنیاتنانی نەتەوە” لە ئیدارەی ترەمپدا کۆتاییهاتووە
تولسی گابارد، بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکا دەڵێت، ستراتیژییەکی نوێی ئەمریکا لەئارادایە و سەردەمی سیاسەتی “گۆڕینی رژێم یان بنیاتنانی نەتەوە” کە بۆ دەیان ساڵ پەیڕەو دەکرا، لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپدا بەتەواوی کۆتاییهاتووە. لە گوتەیەکدا لە دیالۆگی مەنامە، کە لووتکەیەکی ئەمنیی ساڵانەی باڵایە و لەلایەن پەیمانگەی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی ستراتیژی لە بەحرێن …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس