دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “تروس سۆشیاڵ” پشتگیری خۆی بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران دەربڕی و داوای لێکردن بەردەوام بن لە ناڕەزایەتییەکان بۆ وەرگرتنەوەی دامەزراوەکانی وڵاتەکەیان. ترەمپ هۆشدارییەکی توندی دایە هێزە ئەمنییەکان و ڕایگەیاند: “ناوی بکوژان و ئەشکەنجەدەران تۆمار بکەن، چونکە باجێکی قورس دەدەن.” هەروەها ئاماژەی …
زیاتر بخوێنەرەوەمیدیایەکی ئەمریکی: ئیسرائیل و ئەمریکا هێرش بۆ سەر ئێران تاوتوێ دەکەن
کەناڵی ئین بی سی نیوز بڵاویکردەوە، کە ئیسرائیل پلانێکی سەربازی بۆ هێرشکردنە سەر ڕژێمی ئێران ئامادە دەکات و بڕیارە نەتانیاهۆ داوای بەشداریی واشینگتن لەو هێرشانەدا لە ترەمپ بکات. ئەمڕۆ میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، نەتانیاهۆ لە کۆتایی ئەم مانگەدا لە فلۆریدا لەگەڵ ترەمپ کۆدەبێتەوە، لەو دیدارەدا ڕاپۆرتێکی ورد لەسەر مەترسییەکانی پەرەپێدانی موشەکی …
زیاتر بخوێنەرەوەدۆناڵد ترەمپ: هێرشمان کردە سەر داعش لە سووریا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، “لە سووریا هێرشمان کردە سەر داعش” و پێنتاگۆنیش کردنە ئامانجی 70 پێگەی داعشی لە سووریا راگەیاند. وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا- پێنتاگۆن دەڵێت، “لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ژێرخان و کۆگاکانی چەکی داعشمان بۆردوومان کرد و ئۆپەراسیۆنەکە بۆ رێگریی پلانی هێرشە تیرۆریستییەکانی داعشە دژی ئەمریکا”. پێنتاگۆن هەروەها رایگەیاند، “لە بەدواداچوونی …
زیاتر بخوێنەرەوەد. بەرهەم ساڵح بە فەرمی بووە کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان
د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق بۆ پۆستی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) هەڵبژێردرا. ئەو دەڵێت، بۆ خۆی رۆژگارێک پەنابەر بووە و دەزانێت چۆن پارێزگاری و هاوکاری دەتوانن ژیانی مرۆڤ بگۆڕن. لە دوای راگەیاندنی هەڵبژاردنی بۆ ئەو پۆستە باڵایە، د. بەرهەم ساڵح پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا شانازیی …
زیاتر بخوێنەرەوەکچە وەرزشوانێکی کورد ئاڵای کوردستان دەخاتە کتێبێکی دانیمارکەوە
لە وڵاتی دانیمارک، کچە وەرزشوانێکی کورد بەناوی “ڤالێنتینا ماهر جەمیل”، بەهۆی لێهاتوویی بێوێنەی لە بواری وەرزشی ژمناستیک و پابەندبوونی بە خوێندنەوە، چیرۆکەکەی دەچێتە نێو کتێبێکی پرۆگرامی خوێندنەوە، لەسەر داوای تایبەتیی خۆیشی، ئاڵای کوردستان لە تەنیشت دەقەکەدا چاپ دەکرێت. ڤالێنتینا تەمەنی ١٤ ساڵە و لە بنەڕەتدا خەڵکی گوندی “قوجەمان”ی سەر بە …
زیاتر بخوێنەرەوەسەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان: لەمساڵدا زیاتر لە شەش هەزار کەس لە هەرێمی کوردستانەوە کۆچیان کردووە
سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان، لەمساڵدا شەش هەزار و 500 کەس لە هەرێمەوە کۆچیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا کردووە. بەکر عەلی سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان راگەیاند، “هاوشێوەی ساڵانی رابردوو کۆچی نایاسایی هاوڵاتییانی هەرێم بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامیی هەیە، بەپێی ئامارەکان لەمساڵدا بە نزیکەیی شەش هەزار و 500 کەس لە هەرێمەوە کۆچیان کردووە”. …
زیاتر بخوێنەرەوەخەڵاتی باشترین هاندەر لە جیهان درایە هاندەرانی یانەی زاخۆ
فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) رایگەیاند، هاندەرانی یانەی زاخۆ، خەڵاتی باشترین هاندەری جیهانیان بردەوە. عەمار فەرهاد، سەرۆکی یانەی زاخۆ دوای بردنەوەی خەڵاتەکە بە رووداوی راگەیاند، “ئەو هەستە وەسف ناکرێت، ئێمە پێشوەختە قسەمان لەگەڵ فیفا کردبوو و زانیارییان لێ وەرگرتبوین، بەڵام ئێستا زانیمان بووینە براوە”. سەرۆکی یانەی زاخۆ سەرکەوتنەکەی بۆ یەکگرتنی …
زیاتر بخوێنەرەوەپۆلیسی ئوسترالیا: لە رووداوەکەی سیدنی 12 کەس کوژراون، لەنێویاندا هێرشکارێک
پۆلیسی ئوسترالیا رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقەکردن لە ئاهەنگێکی جووەکاندا لە ناوچەی بۆندی بیچی سیدنی، 12 کەس کوژراون و 20ی دیکەش برینداربوون. یەکێک لە کوژراوەکان، هێرشکارێک بووە. پۆلیس رووداوەکەی بە “تیرۆرستی” ناو برد، بەڵام رایگەیاند کە ناسنامەی هێرشکارەکان ئاشکرا ناکەن. پۆلیسی ئوسترالیا پێشتر رایگەیاندبوو کە 2 کەس لەسەر رووداوەکە دەستگیر کراون. …
زیاتر بخوێنەرەوەئەمریکا کەشتییەکی نەوتکێشی ئێرانی دەستبەسەر کرد نزیک کەنارەکانی ڤەنزوێلا
داواکاری گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پەم بۆندی، بە فەرمی راگەیاندووە و ویدۆیەکیشی بڵاو کردوووەتەوە سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی نەوتکێش کە سزای لەسەر بووە لە باشووری دەریای کاریبی، نزیک سەرچیا کەنارەکانی ڤەنزوێلا. گوایە ئەم ئۆپەراسیۆنە لە لایەن FBI، بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی سەر بە ئاسایشی ناوخۆ (HSI)، گاردی کەنارەکانی ئەمریکا و بە پشتگیری …
زیاتر بخوێنەرەوەستراتیژی نوێی ئیدارەی ترەمپ: بایەخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کەم دەبێتەوە
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە ستراتیژیی نوێی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکادا گۆڕانکارییەکی دیاری لە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی راگەیاند و گوتی، ئەو رۆژانە کۆتاییان هات کە تێیاندا رۆژهەڵاتی نێوەڕاست چەقی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بوو. ئەم دیدگە نوێیە کە لە بەڵگەنامەی فەرمیی (ستراتیژیی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا)دا هاتووە و لە تشرینی دووەمی 2025دا بە واژۆی …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس