میدیایەکی ئەمریکی: ئیسرائیل و ئەمریکا هێرش بۆ سەر ئێران تاوتوێ دەکەن

کەناڵی ئین بی سی نیوز بڵاویکردەوە، کە ئیسرائیل پلانێکی سەربازی بۆ هێرشکردنە سەر ڕژێمی ئێران ئامادە دەکات و بڕیارە نەتانیاهۆ داوای بەشداریی واشینگتن لەو هێرشانەدا لە ترەمپ بکات.

ئەمڕۆ میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، نەتانیاهۆ لە کۆتایی ئەم مانگەدا لە فلۆریدا لەگەڵ ترەمپ کۆدەبێتەوە، لەو دیدارەدا ڕاپۆرتێکی ورد لەسەر مەترسییەکانی پەرەپێدانی موشەکی بالستیک و نۆژەنکردنەوەی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕژێمی ئێران پێشکەش دەکات.

بە پێی ڕاپۆرەی ئین بی سی نیوز، ئیسرائیل دەیەوێت واشینگتن ڕازی بکات کە ئەم هەنگاوانەی تاران هەڕەشەیە بۆ سەر تەواوی ناوچەکە و پێویستە ڕابگیرێت.

بەرپرسانی ئیسرائیل پێیان وایە ڕژێمی ئێران دەستی کردووە بە نۆژەنکردنەوەی ئەو ناوەندانەی پیتاندنی یۆرانیۆم کە پێشتر لە هێرشە ئاسمانییەکاندا کرابوونە ئامانج، هەروەها نۆژەنکردنەوەی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی و کارگەکانی بەرهەمهێنانی موشەک بە مەترسییەکی خێرا دادەنێن.

ئاماژە بەوەش کراوە: نەتانیاهۆ دەیەوێت ترەمپ ڕازی بکات کە پێویستە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل ڕێکاری سەربازیی خێرا بگرنەبەر.

پێشتر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕژێمی ئێران لە شەڕێکی ۱۲ ڕۆژەدا کرابوونە ئامانج، ئیسرائیل لەوە دەترسێت کە تاران توانا سەربازییەکانی بە خێرایی نۆژەن بکاتەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دوناڵد ترەمپ لەبارەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی هاتە دەنگ

قەندیل پرێس دۆناڵد ترەمپ سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هێرشەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *