بەیاننامەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان سەبارەت بە هندێک دەنگۆ

دەقی بەیاننامەکە:

بۆ ڕای گشتیی
لە دوای بڵاوبوونەوەی هەندێک هەواڵ و دەنگۆی بێ‌بەڵگە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە تێیدا وتراوە کە گوایە جاسوسێک تەقەی لە ژمارەیەک پێشمەرگەی کۆمەڵە کردووە و برینداری کردوون و دواتر هەڵهاتووە، هەروەها ئەندامێک لە ڕێبەرایەتی تێرۆر کراوە، بە ڕوونی ڕایدەگەیەنین کە ئەم هەواڵانە هیچ بنەمایەکی ڕاستیان نییە و بە تەواوی درۆ و بێ‌بەڵگەن. دڵنیایی دەدەینەوە کە هەموو هاوڕێیان لە تەندروستی و سەلامەتیدان و هیچ ڕووداوێک بەو شێوەیە ڕووی نەداوە. لە هەمووان داوا دەکەین تەنها پشت بە ڕاگەیاندنە فەرمییەکانی کۆمەڵە ببەستن و لە بڵاوکردنەوەی هەواڵە ناڕاست و شایعە بێ‌سەرچاوەکان خۆیان بپارێزن.

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
سکرتارییەتی کومیتەی ناوەندی
٢٣ی جولای ٢٠٢٦

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان: کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان بە کرداری دەستیپێکردووە

پڕۆسەی کشانەوەی کرداریی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و سەربازەکان بەرەو بنکەکانی دەرەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *