بەپێی راپۆرتەکان، چەکدارانی حووسی دوای کشانەوەی هێزەکانی حکومەتی یەمەن، بە بەلەم گەیشتوونەتە دوورگەی مەیوون (پێریم) کە تەنگەی بابولمەندەب دەکاتە دوو بەش.
بەرپرسێکی حکومیی یەمەن بە فرانس پرێسی گوتووە حووسییەکان کۆنترۆڵی تەواوی ناوچەی بابولمەندەب و دوورگەکەیان یەکلایی کردووەتەوە. شایەتحاڵانیش دەڵێن چەکدارەکان لە کەناراوەکان بڵاوبوونەتەوە و بە ئۆتۆمبێلی سەربازی هاتووچۆ دەکەن.
تەنگەی بابولمەندەب رێڕەوی سەرەکیی گواستنەوەی نەوتی سعودیە و وڵاتانی کەنداوە بۆ ئەورووپا و جیهان، بەتایبەت دوای گرژییەکانی تەنگەی هورمز. کۆنترۆڵکردنی ئەم ناوچەیە لەلایەن حووسییەکانەوە نیگەرانی بازاڕەکانی وزە و کەشتیوانیی جیهانی زیاد کردووە و نرخی نەوت بەرزبووەتەوە. دوورگەی مەیوون کلیلی کۆنترۆڵی هاتووچۆی کەشتییە گەورەکانە لە نێوان کەنداوی عەدەن و دەریای سوور.
قەندیل پرێس