دوای ئەوەی شەرڤانێکی لیوای حەسەکە، بەناوی سیپان حوزنی لەلایەن چەکدارانەوە ڕفێندرا، شەهید کرا، بەوەش نارەزایەتیبەرفراوانی هاووڵاتییانی لێکەوتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، کۆمەڵێک چەکدار شەرڤانێکی لیوای حەسەکەیان، بەناوی سیپان حوزنی ڕفاندوو لە گوندی عەدلانی لە سەرێکانی شەهیدیان کرد.
شەهید سیپان حوزنی، لە لایەن چەکدارەکانی ئەبوو حەسەن لە ماڵەکەی خۆی ڕفێندراوە و دواتر شەهیدکراوە.
دوای ئەوەیش کە تەرمەکەی گەڕێنرایەوە بۆ حەسەکە، سەدان هاووڵاتیی پێشوازییان لێکردوو ڕووداوەکە ناڕەزایەتییەکی بەرفراوانی لە لایەن هاووڵاتییانەوە لێکەوەتەوە.
قەندیل پرێس