یەکێک لە فەزا سەوزەکانی شاری هامبۆرگی ئاڵمان، دەکەوێتە ناوچەی «ڤینتەرهوودە» و بەرانبەر کونسوڵخانەی پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە فەرمی بە ناوی «پارکی ژینا ئەمینی» ناو نرا.
تابلۆکانی ئەم پارکە لە کۆتایی حەفتەی ڕابردوودا لە نێوان شەقامەکانی «هۆتڤاڵکەر» و «مینکوێزە» هەڵواسران.
ئەم بڕیارە بە پێشنیاری دەزگا سیاسییەکانی ناوچەی «هامبۆرگ-نۆرد» و بە پەسەندکردنی کۆمیسیۆنی سێنای هامبۆرگ دراوە.
لە ساڵی ٢٠٢٣وە یادگارییەک بە ناوی «باخچەی ژینا» لەم شوێنەدا دانرابوو و لە مانگی مەی ٢٠٢۶یشدا پەیکەرێکی بڕۆنز بە ناوی ناوبراوەوە لێی پەردە لادرا.
قەندیل پرێس