کوژرانی ڕەسوول قەڵەندەری، کۆڵبەری تەمەن ٢١ ساڵەی بریندار به لێدانی سێ فیشەک لە سەری

کۆڵبەرێکی تەمەن ٢١ ساڵی کورد بە ناوی ڕەسوول قەڵەندەری، باوکی دوو منداڵی کەم تەمەن و خەڵکی شارۆچکەی کۆتۆل، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

ناوبراو سەرەتا بریندار کراوە و پاشان بە لێدانی سێ فیشەک لە سەری، بە شێوەیەکی ناخهەژێن کوژراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی پووشپەڕ، لە بەرزاییە سنوورییەکانی گوندی «بەلەجووک»ی سەر بە ناوچەی کۆتۆل لە شاری خۆی، کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووریی ئێران کوژرا.

هێزەکانی ئێران سەرەتا بێ ئاگاداریی پێشوەختە تەقەیان لە دەستەیەک لە کۆڵبەران کردووە کە لە ئەنجامدا ڕەسوول قەڵەندەری بریندار بووە. هێزەکانی هەنگی سنووری دوای برینداربوونی ئەم کۆڵبەرە چوونەتە سەر سەری و لە کاتێکدا ناوبراو بریندار و بێبەرگری لەسەر زەوی کەوتبوو، بە دەستڕێژیی ٣ گوللە بۆ سەری، کوشتوویانە.

ڕەسوول قەڵەندەری تەمەن ٢١ ساڵ؛ خێزاندار و باوکی دوو منداڵی ٣ ساڵان و ٥ مانگان بوو.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان: کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان بە کرداری دەستیپێکردووە

پڕۆسەی کشانەوەی کرداریی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و سەربازەکان بەرەو بنکەکانی دەرەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *