به‌په‌له

خەڵاتی باشترین هاندەر لە جیهان درایە هاندەرانی یانەی زاخۆ

فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) رایگەیاند، هاندەرانی یانەی زاخۆ، خەڵاتی باشترین هاندەری جیهانیان بردەوە.

عەمار فەرهاد، سەرۆکی یانەی زاخۆ دوای بردنەوەی خەڵاتەکە بە رووداوی راگەیاند، “ئەو هەستە وەسف ناکرێت، ئێمە پێشوەختە قسەمان لەگەڵ فیفا کردبوو و زانیارییان لێ وەرگرتبوین، بەڵام ئێستا زانیمان بووینە براوە”.

سەرۆکی یانەی زاخۆ سەرکەوتنەکەی بۆ یەکگرتنی هەر چوار پارچەی کوردستان گەڕاندەوە و سوپاسی هەموو ئەوانەی کرد کە دەنگیان بە زاخۆ داوە.

رۆژی 13ـی ئایاری ئەم ساڵ، هاندەرانی یانەی زاخۆ لە یاری یانەکەیان بەرامبەر حدوود، هەزاران بووکەڵەیان فڕێدایە نێو یاریگە و پێش دەستپێکردنی یارییەکە هەڵیانگرتەوە، ئامانجی ئەمە پشتیوانییان بوو لە نەخۆشان.

بەهۆی ئەو رەفتارەوە، یانەی زاخۆ بووە یەکێک لە سێ بەربژێرەکانی باشترین هاندەری ساڵ لەسەر ئاستی جیهان و رکابەری بەربژێری ئیسپانیا و ئەرجەنتینی کرد.

 

 

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ترمب: بۆ پوتین، پێویستە ئێران دەستبەجێ خۆی بەدەستەوەدان ڕابگه‌یه‌نێت

وتیشی: “هەردوو سەرۆک هەڵسەنگاندنی نزیکیان هەبوو بۆ ڕەفتارەکانی ڕژێمی کێیڤ بە سەرکردایەتی (ڤۆلۆدیمێر) زێلێنسکی، کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *