به‌په‌له

سوپای کوەیت: چەند هێرشێکی مووشەکی و درۆنی ئێرانمان تێکشکاند

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکایەتیی ئەرکانی گشتیی سوپای کوەیت لە ڕاگەیەندراوێكدا باسی لە ھێرشی مووشەكی و درۆنیی ئێران بۆ سەر كوەیت كرد و جەختیکردەوە دەنگی تەقینەوەکان لە ناوچەکە، بەهۆی ئەو ئۆپەراسیۆنانەوەیە کە سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی بۆ تێکشکاندنی ئامانجە هێرشبەرەکان دەیکەن.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، سوپای کوەیت داوای لە هاووڵاتییان کرد پابەندی ڕێنماییە ئەمنییەکان و ڕاسپاردەی دەزگا پەیوەندیدارەکان بن.

پێشتر سوپای کوەیت ڕایگەیاندبوو، بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکە توانیویەتی چەند درۆنێک تێکبشکێنێت کە بە گوتەی ئەوان لە ئێرانەوە ئاراستە کرابوون، هاوکات باسی ئەوەشی کردبوو دەنگی تەقینەوەکانی پێشوو بەهۆی چالاکیی سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانییەوە بووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هادی عامری: کاتی ئەوە هاتوە سوپای عێراق سنورەکانی هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵ بکات

بۆشایی ئەمنی و هاوسەنگی هێز لە عێراقی پاش ئەمریکادا، دەروازەیەکی نوێی بۆ فشارخستنەسەر قەوارەی هەرێمی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *