ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە، مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق چیدی لەو پۆستەدا نەماوە. ئەمەش لەکاتێکدایە گرژییەکانی نێوان واشنتن و بەغدا، بەهۆی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ سنووردارکردنی هەژموونی ئێران لە سیاسەتی عێراقدا، روو لە زیادبوونن. ساڤایا کە بازرگانێکی کریستیانیی عێراقی – ئەمریکییە، یەکێک بوو …
زیاتر بخوێنەرەوەترەمپ: ئێران گفتوگۆمان لەگەڵ دەکەن و هەوڵ دەدەین شتێک بکەین، ئەگەرنا دەبینین چی روودەدات
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، باسی لە زیادبوونی گرژییەکان لەگەڵ ئێران، ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە و جووڵە سەربازییەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کرد. ترەمپ جەختی کردەوە کە تێکەڵەیەک لە دیپلۆماسی و گوشاری سەربازی لە ئارادایە. ئێوارەی رۆژی شەممە، لە کۆشکی سپی پرسیار لە ترەمپ …
زیاتر بخوێنەرەوەزانکۆیەکی ئەمریکی کچەکەی لاریجانیی دوورخستەوە
بەهۆی “پەیوەندییەکانی بە بەرپرسانی باڵای ئێران،” زانکۆیەکی ناسراوی ئەمریکا بڕیاریدا کچی سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە کارەکەی دووربخاتەوە. چالاکڤانان دەڵێن، جگە لە دەرکردنی، هەوڵدەدەن مۆڵەتی پزیشکییەکەشی لێ وەربگیرێتەوە. بەگوێرەی بەڵگەنامەیەکی فەرمی، کە لەلایەن ساندرا وۆنگ، راگری کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی ئیمۆری (Emory University) بڵاوکراوەتەوە، فاتمە لاریجانی، کچی عەلی لاریجانی لە …
زیاتر بخوێنەرەوەکۆبوونەوەی تایبەت بە لێکدانەوەی دۆخی هەنووکەیی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستپێشخەریی کەنەکە بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ شەممە، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، لە شاری برۆکسل، بە دەستپێشخەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK)، کۆبوونەوەیەک بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی ئێستای ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات بەڕێوەچوو. نوێنەرانی حزبەکانی ناوەندی دیالۆگی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پێکهاتبوون لە پەژاک، سازمانی خەبات، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ، کۆمەڵەی زەحمەتکێشان، کۆمەڵە-ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی …
زیاتر بخوێنەرەوەترەمپ: تەلەفۆن بۆ ئەردۆغان دەکەم و زۆرم خۆشدەوێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ساڵیادی دەستبەکاربوونی وەکو سەرۆک، لە کۆشکی سپی کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی ساز کرد و یەکێک لەو بابەتانەی باسی کرد، پەیوەندیی تەلەفۆنیی خۆی و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بوو. لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەدا کە دۆناڵد ترەمپ، دوای ماوەیەک قسەکردن رایگەیاند، دەبێت بڕوات و جەختیکردەوە، پەیوەندی بە ئەردۆغانەوە دەکات. …
زیاتر بخوێنەرەوەماکرۆن: قسەم لەگەڵ ئەحمەد شەرع کرد و نیگەرانیی قووڵم پێ راگەیاند
سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی گفتوگۆی کردووە و “نیگەرانیی قووڵ”ی پێ راگەیاندووە. ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، ئەم بەیانییە لەگەڵ ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی سووریا گفتوگۆی کردووە و دەشڵێت، “نیگەرانیی قووڵی خۆمانم پێ راگەیاند سەبارەت بە پەرەسەندنەکان لە سووریا و بەردەوامیی ئەو هێرشانەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی سووریاوە ئەنجام دەدرێن.” …
زیاتر بخوێنەرەوەدۆناڵد ترەمپ: پلانی هێرشكردنە سەر ئێرانم هەڵوەشاندووە
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند: پلانی هێرشكردنە سەر ئێرانم هەڵوەشاندووەتەوە، ئەو بڕیارەش دەستپێشخەری خۆم بووە، نەك دەرئەنجامی فشاری لایەنەکانی دیکە. دەشڵێت: ئێران بڕیاری لە سێدارەدانەكانی هەڵوەشاندەوە و ئەوەش کاریگەرییەکی گەورەی هەبوو لەسەر گۆڕانكاری لە پلانەكەم.
زیاتر بخوێنەرەوەستیڤ ویتکۆف پەیامێک ئاڕاستەى گەلى ئێران دەکات
ستیڤ ویتکۆف، نێردەى تایبەتى سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، پەیامێک ئاڕاستەى گەلى ئێران دەکات و چوار دۆسییەش بۆ بەرپرسانى ئێران دیاریدەکات تاوەکو بەڕێگەى دیپلۆماسبى چارەسەریان بکات. لە پاڵ گەلى ئێران دا دەبن ویتکۆف، لە پەیامەکەیدا دەڵێت، گەلى ئێران زۆر ئازایە و ئەوان لە پاڵیاندا دەبن، لەگەڵ ئەوەشدا وەشاندنى …
زیاتر بخوێنەرەوەلیندزی گراهام: تڕەمپ بۆ هێرشکردنە سەر ئێران دوودڵ نییە، چاوەڕوان بن
لیندزی گراهام، سیناتۆری دیاری کۆمارییەکان، ئەو ڕاپۆرتانەی ڕەت کردەوە کە باس لە دوودڵیی دۆناڵد تڕەمپ بۆ هێرشکردنە سەر ئێران دەکەن و ڕایگەیاند کە دۆخەکە “بە تەواوی پێچەوانەیە” و داوای کرد جیهان چاوەڕوانی هەنگاوەکانی داهاتوو بێت. گراهام لە کاردانەوەیەکدا بەرامبەر بەو دەنگۆیانەی دەڵێن تڕەمپ مەیلی هێرشکردنی بۆ سەر ئێرانی نییە، ئەو …
زیاتر بخوێنەرەوەترهمپ: ئاگاداركراومهتهوه كه له ئێران كوشتنی خۆپیشاندهران وهستاوه
دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ئهمریكا رایگهیاند، ئاگادار كراوهتهوه كه كوشتنی خۆپیشاندهران له ئێران وهستاوهو هیچ پلانێكیش نییه بۆ لهسێدهران و لێكۆڵینهوهش لهوبارهیهوه دهكهن. ئاوێنه: دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ئهمریكا، ئهمشهو چوارشهممه له كۆشكی سپی به رۆژنامهنوسانی راگهیاند، به ئێمه وتراوه كه كوشتنی خۆپیشاندهران له ئێران وهستاوه. وتیشی، پێشمان وتراوه هیچ پلانێك نییه …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس