ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە هەموو کاتێک زیاتر لە جەنگێکی گشتگیر لەگەڵ ئێران نزیک بووەتەوە و میدیایەکی ئەمریکیش ئاشکرای دەکات، ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران 90٪ـە و مۆڵەتی دوو هەفتە بە تاران دراوە. رۆژی چوارشەممە 18-02-2026، ماڵپەڕی “ئاکسیۆس”ـی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، دوای ئەوەی گفتوگۆکانی جنێڤ نەیانتوانی جیاوازییە قووڵەکان و هێڵە …
زیاتر بخوێنەرەوەئەمریکا لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 50 فڕۆکەی جەنگی گەیاندە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
بەرپرسێکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات کە سوپای ئەمریکا زیاتر لە 50 فڕۆکەی جەنگیی لە ماوەی 24 کاتژمێردا گواستووەتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. پلاتفۆرمەکانی چاودێریی جووڵەی فڕۆکەوانی، ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگیی لە جۆرەکانی “F-16″، “F-22” و “F-35″یان بەدی کردووە کە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەن، ئەمەش لە چوارچێوەی جموجوڵەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادایە بۆ بەهێزکردنی تواناکانی …
زیاتر بخوێنەرەوەگرۆسی و عەراقچی لە جنێڤ؛ دەستپێكردنی خولی نوێی دانوستانە ئەتۆمییەکان پێش دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندان لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە جنێڤ دیدار و وتووێژی کرد؛ کۆبوونەوەیەك كە لە سەروبەندی خولی دووەمی وتووێژەکانی نێوان تاران و واشنتۆن بەڕێوەچوو. دوای ئەو دیدارە، ڕافایل گرۆسی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند کە گفتوگۆكانی “تەکنیکی، ورد و هەمەلایەنەی” …
زیاتر بخوێنەرەوەوەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ مەزڵووم عەبدی: پاڵپشتی لە جێبەجێکردنی ئاگربەست دەکەین
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەیان لەگەڵ مەزڵووم عەبدی کۆبووەتەوە. دەشڵێت، ئەڵمانیا پاڵپشتی جێبەجێکردنی ئاگربەستی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و دیمەشق دەکات. رۆژی یەکشەممە، 15ی شوباتی 2026، وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە ئێکس بڵاویکردەوە، لە پەراوێزی سێیەم رۆژی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دا د. یۆهان ڤادهفول، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و …
زیاتر بخوێنەرەوەکۆبوونەوەی باڵای قەسەدە و وەزارەتی دەرەوەی سووریا لەگەڵ شاندی کۆنگرێسی ئەمریکا لە میونشن
ئەمڕۆ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) و ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتیی سووریا لەگەڵ شاندێکی باڵای کۆنگرێسی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی سیناتۆر جین شاهین کۆبوونەوە. ئەم کۆبوونەوەیە لە پەراوێزی کارەکانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بەڕێوەچوو، هەردوولا باسیان لە دۆخی …
زیاتر بخوێنەرەوەنێچیرڤان بارزانی و مارکۆ روبیۆ: هاوبەشییەکی بەردەوام و پاراستنی مافی کورد لە سووریا
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میونشن لەگەڵ مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە. “ههردوولا جهختيان له پاراستنى مافهكانى كورد و پێكهاتهكان له سووريايهكى يهكگرتوودا كردهوه”. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی کۆبوونەوەکە رایگەیاند، پەیوەندییەكانى ئەمهریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و ئاسۆی هاریکاریی هاوبەشى نێوانيان خرایە بەر باس. سەرۆکی …
زیاتر بخوێنەرەوەتاران و واشنتۆن لە ژنێڤ کۆدەبنەوە
بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، وەفدێکی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە شاری ژنێڤی سویسرا خولی دووەمی گفتوگۆکانیان دەستپێبکەن. ئەم گەڕە نوێیەی دانوستانەکان بە ئامادەبوونی نوێنەرانی سوڵتاننشینی عومان وەک ئاسانکار و نێوەندگیر بەڕێوەدەچێت، کە ئامانج لێی دۆزینەوەی ڕێگەیەکە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات. وەفدی ئەمریکی لەم دانوستانانەدا …
زیاتر بخوێنەرەوەمەزڵووم عەبدی و ئەسعەد شەیبانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات – هەسەدە و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا پێکەوە لەگەڵ مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە. کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ هەینی لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو. لە کۆبوونەوەکەدا باس لە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق و دۆخی سووریا بەگشتی دەکرێت. هەروەها وەزارەتی …
زیاتر بخوێنەرەوەپهرلهمانی ئهوروپا بڕیارێكی لهبارهی رۆژئاوای كوردستانهوه پهسهندكرد
پهرلهمانی ئهوروپا، ئهمڕۆ پێنجشهممه، له بڕیارێكدا لهبارهی رۆژئاوای كوردستانهوه ئیدانهی توندوتیژییهكان بهرامبهر به كورد دهكات و پشتیوانی خۆی بۆ ئاگربهست و داننان به مافهكانی كورددا دوپاتدهكاتهوهو داواش له دیمهشق دهكات مافهكانی كورد له دهستوردا بچهسپێندرێن و هانی توركیاش دهدات خۆی بهدوربگرێت له تێكدانی ئهو ئاگربهستهی كه ههیه لهڕێگهی كردهی سهربازی یاخود …
زیاتر بخوێنەرەوەپەیامی ترەمپ لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نەتەنیاهوو
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، “کۆبوونەوەم لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهوو کۆتاییهات و کۆبوونەوەکە زۆرباش بوو و جەختم لەوە کردەوە دەبێت گفتوگۆ لەگەڵ ئێران بەردەوام بێت. دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، ئەگەر رێککەوتن کرا، نەتەنیاهوو لێی ئاگادار دەکاتەوە، ئەگەر نەشکرا، “دەبێت بزانین دەرئەنجامەکەی چی دەبێت.” سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، جاری پێشوو ئێران رێککەوتنی نەکرد و …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس