به‌په‌له

نێچیرڤان بارزانی و مارکۆ روبیۆ: هاوبەشییەکی بەردەوام و پاراستنی مافی کورد لە سووریا

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میونشن لەگەڵ مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە. “هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ پاراستنى مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له‌ سووريايه‌كى يه‌كگرتوودا كرده‌وه‌”.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی کۆبوونەوەکە رایگەیاند، پەیوەندییەكانى ئەمه‌ریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و ئاسۆی هاریکاریی هاوبەشى نێوانيان خرایە بەر باس.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی کۆبوونەوەکە رایگەیاند، “سوپاسی مارکۆ روبیۆم کرد بۆ بەردەوامی پشتگیرییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و جەختکردنەوە لە قووڵیی هاوبەشییە ستراتیژییەکەمان کە لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و پابەندیی هاوبەش بۆ سەقامگیریی ناوچەکە بنیات نراوە.”

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا جەختی لە پابەندیی وڵاتەکەی بۆ پشتگیرى له‌ عێراق و هەرێمی کوردستان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌ كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ستایشی پێگەی هەرێمی کوردستانی وەک هاوبەشێکی سەرەکی و فاکتەری سەقامگیری كرد.

راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دۆخى سووريا و مافه‌كانى كورد له‌و وڵاته‌، له‌گه‌ڵ دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونه‌وه‌کە بوو. “تيايدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ پاراستنى مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له‌ سووريايه‌كى يه‌كگرتوودا كرده‌وه‌”.

ئەمڕۆ دووەم رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشنە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەم دوو رۆژە لەگەڵ چەندین سەرکردەی جیهان کۆبووەتەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئاكسیۆس: سێشه‌ممه‌ تره‌مپ له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌باره‌ی لێدان له‌ ئێران كۆده‌بێته‌وه‌

ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس بڵاویكرده‌وه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ تیمی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *