بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل جه‌خت ده‌كاته‌وه كه كۆتایی شه‌ڕی ئێران، به روخانی رژێمه‌كه یان كۆتاییهێنان به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌بێت.
بنیامین نه‌ته‌نیاهو، به كه‌ناڵی فۆكس نیوزی وتوه، شه‌ڕ لەگەڵ ئێران ئەو کاتە کۆتایی پێدێت کە ڕژێمەکە دەڕوخێت، یان ئه‌و كاته‌ی كه ئێران “تێدەگات لە باجی دروستکردنی پشێوی ئابوری لە جیهاندا، کوشتنی هەزاران هاوڵاتی خۆی و تەقەکردن لە هەمو کەسێک… کاتێک كه ئەم ڕژێمە یان دەڕوخێنرێت یان تا ئەو ڕادەیە لاواز دەکرێت کە بزانێت دەبێت کۆتایی بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بهێنێت.”
نەته‌نیاهو وتی: “بە ڕێککەوتن بێت یان بێ ڕێککەوتن،” دەبێت بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی پێبێت.
قەندیل پرێس