په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له بڕیارێكدا له‌باره‌ی رۆژئاوای كوردستانه‌وه ئیدانه‌ی توندوتیژییه‌كان به‌رامبه‌ر به كورد ده‌كات و پشتیوانی خۆی بۆ ئاگربه‌ست و داننان به مافه‌كانی كورددا دوپاتده‌كاته‌وه‌و داواش له دیمه‌شق ده‌كات مافه‌كانی كورد له ده‌ستوردا بچه‌سپێندرێن و هانی توركیاش ده‌دات خۆی به‌دوربگرێت له تێكدانی ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی كه هه‌یه له‌ڕێگه‌ی كرده‌ی سه‌ربازی یاخود پشتیوانیكردنی گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه.
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی بڕیارێكی له‌باره‌ی رۆژئاوای كوردستانه‌وه په‌سه‌ندكرد و تێیدا به‌توندی ئیدانه‌ی سه‌رجه‌م توندوتیژییه‌كان دژبه هاوڵاتیانی مه‌دنی ده‌كات.
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له بڕیاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، كرده‌وه‌كانی كوشتن له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا، بێسه‌روشوێنكردن، ده‌ستگیركردنی هه‌ڕه‌مه‌كی، كۆچپێكردنی زۆره‌ملێ و هێرش بۆ سه‌ر ژێرخانی مه‌ده‌نی له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا نزیكه له پێشێلكردنی یاسای مرۆیی نێوده‌وڵه‌تی و له هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا ده‌گاته ئاستی تاوانی جه‌نگ.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به راپۆرته‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و رێكخراوه ناحكومییه‌كان كردوه سه‌باره‌ت به پێشێلكارییه‌كانی ئه‌م دواییه له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌تایبه‌ت له دژی هاوڵاتیانی كورد، له‌وانه سوكایه‌تیكردن به ته‌رمه‌كان، تێكدانی گۆڕه‌كان و هێرش بۆ سه‌ر ناوچه مه‌ده‌نییه‌كان.
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا هه‌روه‌ها نیگه‌رانی قوڵی خۆی له‌باره‌ی خراپی دۆخی مرۆیی له ناوچه‌كه ده‌ربڕیوه‌و داوایان له یه‌كێتی ئه‌وروپا كردوه هاوكارییه مرۆییه‌كانی بۆ باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا زیاد بكات.
په‌رله‌مانی ئه‌ورپا پێشوازی له رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هه‌سه‌ده‌و حكومه‌تی كاتیی سوریا كردوه و پشتیوانی ته‌واوه‌تی خۆی بۆ ئاگربه‌ست و داننان به مافه مه‌ده‌نی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانی كورددا دوپاتكردۆته‌وه‌و داواشی له هه‌موان كردوه پێیه‌وه پابه‌ندبن.
هه‌روه‌ك داواشی له لایه‌نه كاریگه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌تایبه‌ت توركیا كردوه خۆیان به دوربگرن له تێكدانی ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی هه‌یه له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی كرده‌ی سه‌ربازی یاخود پشتیوانیكردنی گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه.
یه‌كێتی ئه‌وروپا له به‌شێكی دیكه‌ی بڕیاره‌كه‌یدا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه سه‌قامگیریی له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا پێویسته بۆ پڕۆسه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی سیاسی گشتگیر و عادیلانه‌و داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق كردوه گه‌ره‌نتی پاراستنی مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان به عه‌ره‌ب، كورد، سوننه، شیعه، عه‌له‌وی، مه‌سیحی، دروز و ئێزیدییه‌كانه‌وه، بكه‌ن.
بڕیاره‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا جه‌ختی كردۆته‌وه كه به‌ڕه‌سمی ناسینی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و داننان به مافه‌كانیدا به‌یه‌كسانی و به‌شداریكردنی له پڕۆسه‌ی سیاسی، كارێكی پێویسته بۆ به‌دیهێنانی سوریایه‌كی سه‌قامگیرو گشتگیر. هه‌روه‌ها داوا له حكومه‌تی كاتیی دیمه‌شق ده‌كات ئه‌م گه‌ره‌نتییانه له ده‌ستوردا بچه‌سپێنێت له‌گه‌ڵ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریادا.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانی ئه‌وروپا نیگه‌رانی قوڵی خۆی له‌باره‌ی مه‌ترسی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه له زیندانه‌كان و كه‌مپه‌كانی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا هه‌ڵاتون ده‌ربڕیوه و هۆشداریشی داوه كه گواستنه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی زیندانیانی داعش بۆ عێراق ره‌نگه جۆرێك له نادڵنیایی دروست بكات و پێویستی به توانای وڵاتانی دیكه و ئیراده‌ی سیاسی هه‌بێت.
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا داوای له وڵاتانی ئه‌ندامی كردوه سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌مپه‌كانی رۆژئاوای كوردستانن وه‌ربگرنه‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه منداڵن و ئه‌وانه‌شی كه پێگه‌یشتون بدرێنه دادگا.
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا نیگه‌رانی خۆیشی ده‌ربڕیوه له‌باره‌ی بڕیاری ئه‌مریكا بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سوریا‌و عێراق و داوا له یه‌كێتی ئه‌وروپاو وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتییه‌كه‌و هاوبه‌شه‌كانی ده‌كات هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه بۆ رێگریكردن له هه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی داعش.
هه‌روه‌ك بڕیاره‌كه تیشكی خستۆته سه‌ر رۆڵی یه‌كلاكرده‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌تایبه‌ت یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان-یه‌په‌ژه له شه‌ڕی دژبه داعش.
بڕیاره‌كه جه‌ختیشی له‌وه كردۆته‌وه كه هه‌ر هاریكارییه‌ك له‌گه‌ڵ سوریا ده‌بێت مه‌رجدار بێت به به‌ره‌وپێشچونی كۆنكرێتی له پاراستنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی، پابه‌ندبون به ئاگربه‌ست، مافه‌كانی مرۆڤ و مافه‌كانی كه‌مینه‌كان.
بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به ده‌نگی 363 په‌رله‌مانتار په‌سه‌ندكرا، له‌كاتێكدا كه 71 ئه‌ندام له‌دژی ده‌نگیان دا‌و 81 ئه‌ندامیش ده‌نگیان نه‌دا.
قەندیل پرێس