به‌په‌له

ژن‌کوژی لە سنە؛ ژنێکی گەنج لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە کوژرا

 ​ڕۆژی شەممە ۱ی خەرمانانی ۱۴۰۵، ئاتوسا جەعفەری، ژنی گەنجی ۲۷ ساڵە و کارمەندی ئیدارەی پۆستی سنە، لە کاتی چوون بۆ سەر کارەکەی لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە بە چەقۆ هێرشی کرایەسەر و گیانی لەدەست دا.

​بەگوێرەی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ناوبراو لە ناوچەی گشتی و لە کاتی سواربوونی بە ئۆتۆمبێلەکەی لە پشتەوە دراوەتە بەر چەقۆ و بەهۆی قورسی برینەکان و خوێنڕێژیی تووندەوە، گیانی لەدەست داوە.

بکوژ دوای تاوانەکە هەڵاتووە و پۆلیس هێشتا دەستبەسەری نەکردووە.

ئاتوسا جەعفری چەند ساڵ پێش ئێستا بەهۆی کێشەی خێزانی لە هاوسەرەکەی جیا ببوەوە، بەڵام لەو ماوەیەدا بەردەوام لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە هەڕەشەی لێ کرابوو و ئازار درابوو.

ئەمەش لە کاتێک دایە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژنێکی دیکە لە سەقز لەلایەن هاوسەری پێشووی درایە بەر چەقۆ و کوژرا، هۆکاری سەرەکیی دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە کارەساتانە لە کوردستان بوونی کەلێنە یاساییەکان و نەپاراستنی قوربانییانی تووندوتیژیی خێزانییە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هونەرمەندێکی منداڵ لە دهۆک دەبێتە ئامانجی هەڵمەتێکی نائەخلاقی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هەژاند

قەندیل پرێس- ڕاپۆرتی تایبەت و بەدواداچوون بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی ڕووتی هونەرمەندی منداڵ و ناسراوی شاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *