لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی نێوەندگیریدا، سبەینێ سوپاسالاری پاکستان سەردانی تاران دەکات بۆ تاوتوێکردنی دۆسییەی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە و کێشەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا.
ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران زانیاری لە بارەی سەردانی عاسم مونیر، سوپاسالاری پاکستان بۆ تاران زانیاری ئاشکرا کرد.
بەقائی ڕایگەیاندووە، کە سبەینێ عاسم مونیر دەگاتە تاران، بێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر لەبارەی خشتەی کارەکانی سەردانەکەوە بخاتە ڕوو.
پاکستان هەمیشە هەوڵی داوە لە ڕێگەی پەیوەندییە دیپلۆماسییە هاوسەنگەکانی لەگەڵ هەردوو لایەنی ئەمریکی و ئێرانی، وەک نێوەندگیرێکی مێژوویی کار بکات بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بە ئاراستەی کۆتاییهێنان بە قەیرانەکان و کەمکردنەوەی گرژییەکان.
ئەم جموجۆڵە دیپلۆماسییانە لە سایەی نیگەرانییە گەورەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا دێن سەبارەت بە بەردەوامیی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە ئامانجی ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتری دۆخەکە و گەڕاندنەوەی سەقامگیری.
قەندیل پرێس