به‌په‌له

ئیکرا ئاڤجی بۆ هەمیشە لە کارەکەی دوورخرایەوە/ ده‌م پارتی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ ده‌كات

قه‌ندیل پڕێس- ڕاپۆرتی تایبه‌ت

ئیکرا ئاڤجی، ئەو پەرستارە کوردەی کە لە شاری کۆجایلی تورکیا خزمەتی دەکرد، لەسەر بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکی چنینی قژی وەک کاردانەوە و پشتگیرییەک بەرامبەر بە نمایشکردنی پرچی بڕاوی ژنە جەنگاوەرێک کە لە سوریا گیانی لەدەست دا، کەوتە بەر هێرش و لێپرسینەوە. سەرەڕای ئەوەی لە ڕێککەوتی 21ی ئایاری 2026 لەلایەن دادگاوە بە تۆمەتی پڕۆپاگەندەی ڕێکخراوەیی بڕیاری بێتاوانی بۆ دەرچوو، بەڵام دۆسیەکە لە ڕووی کارگێڕییەوە نەدراوە و فشارەکان بەردەوام بوون.

لە ڕێککەوتی 19ی ئابی 2026، ئیکرا ئاڤجی بە فەرمی ڕایگەیاند کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی تورکیاوە و لە ڕێگەی بڕیاری لیژنەی دیسپلینەوە بۆ هەمیشە لە پیشەی پەرستاری و فەرمانبەری دەوڵەت دوورخرایەوە.

ناوبراو وێنەیەکی خۆی لە بەردەم وەزارەتی تەندروستی لە ئەنقەرە بڵاوکردەوە و باسی لەوە کرد کە سەرەڕای بێتاوانبوونی لە دادگا، بەڵام بەهۆی دەربڕینی هەڵوێست دژی توندوتیژی و کوشتنی ژنان، پیشەکەی لێ سەندراوەتەوە.

ناوبراو لە پەیامەکەیدا جەختیکردەوە کە بێدەنگ نەبووە لە بەرامبەر کوشتن و توندوتیژی دژی ژنان و ڕایگەیاند کە بۆ ناڕەزایەتی بەرامبەر توندوتیژی و کوشتنی ژنان قژی چنیوە، بەڵام باجەکەی بۆ ئەو لەدەستدانی پیشەکەی بووە.

هەڵوێستی دەم پارتی، تۊلای هاتیمۆغوڵڵاری هاوسەرۆکی دەم پارتی به‌توندی بڕیارەکەی شەرمەزار کرد و داوای کرد کە ئیکرا ئاڤجی دەستبەجێ بگەڕێنرێتەوە سەر کارەکەی. هاتیمۆغوڵڵاری ئاماژەی بەوە دا کە ئیکرا پەرستارێک بووە کە بێ جیاوازی زمانی نەتەوە و ڕەگەز خزمەتی خەڵکی کردووە و دوورخستنەوەی لەسەر بنەمایەکی سیاسی و نادادپەروەرانە بووە.

ڕاگەیەندراوی مەجلسی ژنانی دەم پارتی، لە بەیاننامەیەکدا جەختیان لەوە کردەوە کە هۆنینەوەی کەزی لەلایەن ئیکراوە هێمایەکی دروست بۆ پشتگیری و پەیوەندی و تێکۆشانی ژنان بووە و دەبێت ئەم بڕیارە ستەمکارانەیە هەڵوەشێندرێتەوە.

پارێزەرانی ئیکرا ئاڤجی ڕایانگەیاند کە سەرەڕای بڕیاری وەزارەت، دۆسیەکەیان بۆ دادگای کارگێڕی تێهەڵچوونەوە بەرز دەکەنەوە بۆ ئەوەی مافە پیشەییەکانی بۆ بگێڕرێنەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

چالاکوانێکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە کوژرا

کۆڵبەرنیوز ڕایگەیاند، چالاکوانێکی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *