ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ۲۸ی گەلاوێژی ١٤٠٥، کۆڵبەرێک بە ناوی یووسف مامەپوور، تەمەن ۳۰ ساڵ، خێزاندار و باوکی منداڵێکی بچووک و خەڵکی ئاوایی “وەردێ”ی سەر بە شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەر سنوور کوژرا.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم کۆڵبەرە لاوە لە سنووری “بەردەسپیان”ی سەردەشت، لەنێو ژمارەیەك لە کۆڵبەران بەبێ هیچ جۆرە ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە لە بەشی سک و گورچیلەیەوە کراوەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ و بەهۆی خوێنبەربوونەوە دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.
قەندیل پرێس