وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ مەزڵووم عەبدی: پاڵپشتی لە جێبەجێکردنی ئاگربەست دەکەین

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەیان لەگەڵ مەزڵووم عەبدی کۆبووەتەوە. دەشڵێت، ئەڵمانیا پاڵپشتی جێبەجێکردنی ئاگربەستی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و دیمەشق دەکات.

رۆژی یەکشەممە، 15ی شوباتی 2026، وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە ئێکس بڵاویکردەوە، لە پەراوێزی سێیەم رۆژی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دا د. یۆهان ڤاده‌فول، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە کۆبوونەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لەبارەی کۆبوونەوەکەوە نووسیویەتی، “ئەڵمانیا پاڵپشتی جێبەجێکردنی رێککەوتنی (ئاگربەستی) 29ی کانوونی دووەم لەنێوان حکومەتی سووریا و هەسەدە دەکات”. دەشڵێت، هانی لایەنەکان دەدەن جێبەجێی بکەن بۆ “ئاشتی و ئاسایش” لە سووریا.

8ی کانوونی دووەمی ئەم ساڵ، هێزەکانی سوپای عەرەبی سووریا هێرشیان کردە سەر گەڕەکە زۆرینە کوردییەکانی حەلەب و دواتر هێرشیانکردە سەر ناوچەکانی دیکەی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە. رۆژی 29ی هەمان مانگ، هەردوولا ئاگربەستیان کرد.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دوناڵد ترەمپ لەبارەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی هاتە دەنگ

قەندیل پرێس دۆناڵد ترەمپ سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هێرشەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *